ماڵپه‌ڕی بێ سنوور ماڵپه‌ڕێکی کوردی یه‌ بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌موو بابه‌تێکی نوێ به‌ بێ سنوور
.

(چەند خاڵێکی کورت و کاریگەر بۆ بەهێزکردنی بڕوابوون بە خۆت)

لایەنە پۆسەتیڤەکانت بخەرە ڕوو، هەستی لاوازی لە خۆتتدا بگۆڕە

 هەوڵ بە هاوڕێتی کەسی بێ ورە مەکە، باشترین هاوڕێی خۆت بە

ئاخ بۆ ڕابردوەکان هەڵ مەکێشە بەڵکو نەخشە بۆ داهاتو بکێشە

بەشێک لە کاتی خۆت بۆ بایەخ دان بە خۆت تەرخان بکە

ئەوەی پێویستە ئەنجامی بە، کاری ئەمڕۆ مەخەرە سبەینێ

کاتێک کە نیگەرانی بیر لەوە بکەرەوە کە ئەوەی نیگەرانی کردوی ئەوە ئەهێنێت هێندە بۆو نیگەران بی؟

ئەوەی مەبەستتە بیڵێ، با هەستیش بکەی کە هەڵەیە بەڵام لەوانەیە لە کاتی دەربڕینی ئەو مەبەستەتدا کەسێک هەبێت ڕاستیەکەت بۆ بخاتە ڕوو

پێکەنین بکە بە هاوڕێی هەمیشەییت و بۆ کاتە پێویستەکان ( پێبکەنە با ژیانیش بۆت پێبکەنێ )، پێکەنین یارمەتیت دەدا سەیری دەرەوەی خۆت بکەیت و لە گۆڕانکاری لە ئاستی نزمی باوەڕ بە خۆ بونت و بەرزکردنەوەی بێتەدی

موجازەفەیەک بکە، گەر موجازەفە نەکەیت هەرگیز ناگەیتە ئەو ئامانجەی کە دەتەوێ. لێی گەڕێ با ڕووداوێک هەرچەندە بچوکیش بەت ڕوو بات

لۆمەی خۆت مەکە تا ئاستی بڕوا بە خۆ بونت دانەبەزێت، بەڵکو ئەزموونێکی لێ وەرگرە

تێکەڵاوویی خەڵکانێکی سەرکەوتوو بکە

کاتەکانت ڕیک بخە، چونکە کات زۆر بە خێرایی دەڕووات لەبەر ئەوە هەوڵ بە بەکاری بەسوودەوە بەڕێیان کەیت

ووشەی هەوڵدان بخەرە جێگای ووشەی ئەستەم

هەوڵ بە هەموو کاتێک چاوەڕێی باشترین بە.(متفائل) بە ..هەر لە سپێدەوە بڵێ ئەمڕۆ ڕۆژێکی باش و خۆش دەبێت

لە کاتی دوودڵیدا هەناسەکانت بە قووڵی ‌هەڵکێشەو ‌بە هەموو تووانات هەناسە بەرەوە دەرەوە  بەجۆرێک کە ‌هەست بە خاڵیی بونەوەی سییەکانت و دەرچونی هەموو هەناسەکان بکەیت لە جەستەتدا و ئەمە چەند جارێک دووبارە بکەرەوە

پرۆژەیەکی بەسوود بە ئەنجام بگەیەنە هەرچەندە بچوکیش بێت بەڵام ئەمە ئەبێتە یارمەتیدەر بۆ ئارامی مێشکت کە تۆ کارێکت بە ئەنجام گەیاندوە هەر هیچ نەبێت کەسێک سوودی لێ وەرگرتو

لەگەڵ خۆتدا ڕاستگۆ بە

هیچ کاتێک خۆت لەگەڵ کەسێکی کەدا بەراورد مەکە، وای دابنێ کە تۆ هاوتات نیە

                                       

    بە قەڵەمی،  کوردە تاڵەبانی                                                                                                                     

 

Copyright © all raghit reserved besnwr.com سه‌رجه‌م مافی هه‌موو بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی بێ سنوور

Free Web Hosting