ژنێك ماوه‌ی 35 ساڵه كاری
په‌نچه‌رچێتی ده‌كات
ژنێكی ته‌مه‌ن 70 ساڵان به‌ناوی (وه‌سیله ئایكن) له‌شاری
(ئه‌فیۆن) ی توركیا ماوه‌ی (35) ساڵه كاری په‌نچه‌رچێتی ده‌كات
سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ی، وسیله وتی: له‌و كاته‌وه‌ی
كه‌كوڕه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌سوپاوه كردووه بۆ جێبه‌جێكردنی
فه‌رمانی سه‌ربازیی، دوكانی كوڕه‌ی داخرا، ئه‌ویش ناچاربوو بۆ
بژێوی ژیانیان دوكانی كوڕه‌كه‌ی بكاته‌وه و كاری په‌نچه‌رچێتی
بكات
وتیشی: له‌سه‌ره‌تادا زۆرێك ره‌خنه‌و قسه‌ی ناشرینیان پێوتووه
به‌ڵام كۆڵی نه‌داوه‌و تائێستا به‌رده‌وامه له‌و كاره‌ی
كه‌ده‌كاته نزیكه‌ی (35) ساڵ.
به‌مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتنی رۆڵی ئه‌و ژنه بۆ به‌خێوكردنی خۆی و
خانه‌واده‌كه‌ی، قایمقامی شاره‌كه خه‌ڵاتی كرد‌و به‌باشترین خێزانی
شاری ئه‌فیون ده‌ستنیشانكرا