ماڵپه‌ڕی بێ سنوور ماڵپه‌ڕێکی کوردی یه‌ بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌موو بابه‌تێکی نوێ به‌ بێ سنوور
 
سووده كانی‌ كاهوو
 
خاس یاخود (کاهوو) سوودێكی‌ زۆری بۆ جەستە هه‌یه‌ ـ بە تایبەتی‌ بۆ لەناوبردنی كۆلێسترۆڵی خۆین ، خاس وایكردووە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەرهەمی بهێنن و لە سەر سفرەی زۆربەی مالان زەڵاتە و خاس دەبینرێ. كاهوو یەكێكە لە سەوزە كۆنەكانی جیهان كە سەرچاوەكەی دەگەرێتەوە بۆ شەش سەدی پێش زایین و لە هیندستان و ئاسیای ناوەراست بەرهەمیان هێناوە ویەك سەدە پێش زایین هاتووەتە ڕۆم و بووە بە گرینگترین خواردنەكانی ڕۆمییەكان . (كریستۆفه‌ر كلۆمبۆس) تۆوی خاسی لە گەڵ خۆی بردە كیشوەری ئەمەریكا، كە ئێستا لە هەموو ئەمەریكا بەرهەم دێت. خاس بە هۆی ماددەیەكی كیمیاوییەوە بە ناوی (لاكتۆسین) سەوزەیەكی ئارامبەخش و سوكنایدەرێكی سرووشتیە . خاس خۆین خاوێن دەكاته‌وه‌ ودەیپاڵێوێت، كاهوو خواردنێكی سوكە و زوو دەتاوێتەوە و خەوهێنەرە و بۆ ئەو كەسانەی زووخەویان لێ ناكەوێت زۆر بەسوودە
خاس بۆ سۆمای چاو و بە هێزكردنی مێشك زۆر باشە و پڕە لە ئاو و خوێگەلی كانزایی و دژی گرفتیشه‌ . خاس بە هۆی ئاسنی زۆرەوە بۆ ئەوانەی كەمی خۆێنیان هەیە زۆر بە سوودە، بۆ ئەوانەی وا ئیشتیهایان كەمە و خۆاردنیان پێ ناخورێ زۆر باشە و بۆ دامركاندنی ئێشی گەدە و سپڵ و بەهێزكردنی سپڵ و جەرگ بەسوودە. گەڵا سەوزەكانی خاس دانستە و ڤیتامینی زۆری تێدایە بە تایبەت ڤیتامینی ئەی و سی
 

NAWA سه‌رچاوه‌

 

Copyright © all raghit reserved besnwr.com سه‌رجه‌م مافی هه‌موو بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی بێ سنوور

Free Web Hosting