له 8ی
مارسدا ئافره‌تانی پاكستان به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ
ده‌كرێت
ئه‌م ئافره‌ته‌ی كه
له‌وێنه‌كه‌دا دیاره یه‌كێكه له‌و هه‌زاران ئافره‌ته‌ی كه به‌ده‌ست
پیاو سالارییه‌وه له پاكستان ده‌ناڵێنن‌و به‌ناشرینترین شێوه‌و دوور
له به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئه‌م
كچه له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا به‌زۆر له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه
ده‌درێت به‌پیاوێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵی دڕنده، وه‌ك ئافره‌ته‌كه
ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات پیاوه‌كه‌ی بێكاربوو كێشه‌ی ئابووری زۆریان
هه‌بوو، به‌رده‌وام به‌ناشرینی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد، شه‌وێك پاش
لێدانێكی زۆر له هۆش خۆی ده‌چێت كاتێك به‌خه‌به‌ر دێت سه‌ری
به‌تاشراوی ده‌بینێت.
ئه‌م ئافره‌ته له درێژه‌ی
گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی خۆی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات جارێك
به‌لێدان ددانێكی شكاندم، به‌ئاوی گه‌رم هه‌ردوو قاچی سوتاندم،
ئیتر توانای رۆیشتنم نه‌ما، ئێواره‌یه‌ك نه‌متوانی نان حازر
بكه‌م كاتێك پیاوه‌كه‌م هاته‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته زۆر توڕه‌ی كرد،
هه‌ردوو ده‌ستی به‌ستمه‌وه، پاش لێدانێكی زۆر گوێی چه‌پی
بڕیم، دواتر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا لوتی بڕیم، ئێستاش نازانم
پیاوه‌كه‌م بۆ كوێ رۆیشتووه