ماڵپه‌ڕی بێ سنوور ماڵپه‌ڕێکی کوردی یه‌ بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌موو بابه‌تێکی نوێ به‌ بێ سنوور

ئاوازەکانی ( ئەردەلان جەلال ) بە گیان و رۆحن!!!
 
هونەرمەند ( ئەردەلان جەلال ) لە دایك بوونی ساڵی 1972 لە شاری کۆیە،خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی هەر لە کۆیە تەواو کردووە، لە دوای ئەوە لە شاری هەولێر خانەی مامۆستایەتی تەواو کردووە،سەرەتای دەستپکردنی کاری هونەری دەگەرێتەوە بۆ ساڵانی           1985-1986 ، کەلە خانەی مامۆستایانی هەولێر بووە ئەمە وەك دەسپێکی ژەنینی ئامێری ( ساز ) کە لە ساڵی 1988 لە یەکەم بەشداری کردنی لە ئاهەنگی دەرچوانی خانەی مامۆستایان بوو کە بە سەرپەرشتی مامۆستای دەنگ خۆش ( خەلیل مراد ئەلوەندی) بوو ئەوکاتە لە تەلەفزیۆنی کەرکوك ڤیستڤاڵەکە پەخش کرا،هەرچەندە زۆر لەپێش ئەوکاتەش کەلە پۆلی ( 4 )ی سەرەتایی بوو مامۆستای گەورە و بەرێز مامۆستا ( سردار ) کە یێکێکە لە ‌دامەزراندنی ( تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە )وەك دەنگ خۆشێك هەڵیان بژارد بۆ چالاکی قوتابخانەکان، لە سەرەتی ساڵانی 1993-1994 هەنەرمەند خۆی لە گەڵ چەند لە هونەرمەندانی شاری کۆیە هەڵسان بە دامەزراندنی تیپی ( کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی کورد )لە کۆیە هونەرمەند خۆی وەك دەستەی دامەزرێنەرو ئەندامێك لە بەشی ئیدارە کاری دەکرد وە هەروەها وەك ئاواز دانەرێك و میزیك ژەن لە تیپەکە بەشداری ڤیستڤاڵی ساڵانە ئەکرد لە پاش         ساڵی 1996 ەوە هونەرمەند کۆچ دەکات بۆ ‌هاندەران ئێستا نیشتەجێی ووڵاتی ئەلمانیایە لەوی ژیان بەسەر دەبات.
بۆ ئەوەی ئێمە زیاتر هونەرمەند ( ئەردەلان جەلال ) بناسین چەند پرسیارێکمان لە هونەرمەند کردووە.
 
سیزار جاف - یەکەم گۆرانیت بە ناوی چی بوو ئاواز و هۆنراوەی کێ بوو؟
 
ئەردەلان جەلال - یەکەم ئاوازم بریتی بوو لە گۆرانیەکی نیشتیمان پەروەری کە شیعرەکەی شیعری شاعیری بە ‌توانا ( بیز موستەفا) بوو بە ناوی ( هاوار ) کە ئەو سەردەمە مامۆستای بەرێز و ‌هاوڕێم ( ئامانج ‌غازی ) وەك کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد لقی هەولێر بۆ ڤیستڤالی گەورەی کوردستان هەڵی بژارد بەلام لەبەر چەند هۆیەك نەمانتوانی بەشداری بکەین، بەڵام لە ڤیستڤاڵی سالانەی بەشی کۆمەڵەکەمان پێشکەش کرا.
 
سیزار جاف- کێ هاندەرت بوو کە جەنابت دەست بکەی بەکاری موزیک کردن ؟
 
ئەردەلان جەلال - هاندەرم بۆ هاتنە ناو دوونیای گۆرانی وتن زۆر لە هاوڕێکانی خۆم بوون کە بەردەوام گلەیی ئەوەیان دەکرد کە خۆم ئاوازەکانی خۆم بە ڕو‌‌ح و گیانێکی پڕ لە هەستەوە پێشکەش دەکەم، بریارم دا گۆرانی بڵێم.
 
سیزار جاف - باشە هۆی چیە کە ماوەیکی زۆر بێ دابڕاوی لە جەماوەرەکەی خۆت چۆنە تا ێستا هیج سیدی بڵاونەکردوە ئەکرێ بزانین هۆیەکەی چیە؟
 
ئەردەلان جەلال - هۆی ئەوەیە کە تا ئێستاکە نەمتوانیوە ئەلبومێك دەبەزێنم ،ئەووە زیاتر زۆر سەرقاڵی ڕێك خستنی مافی پەنا بەریم بوو ، هەروەها سەبەبی گەورەش کاری موزیك کارێکی کۆمەڵی یە لە ئەوروپا زۆر ئاسان ناتوانی هونەرمەندان کۆ بکەیتەوە بە تایبەتی لە ئەلمانیا بەڵام ئێستاکە پەیوەندیەکی باش و بە هیزم لەگەڵ زۆر هونەرمەندی بەتوانای کورد هەیە.
 
سیزار جاف - ئەوەی من بزانم بێجکە لە کاری گۆرانی گوتن ئاواز و هۆنراوەش دادەنێیت؟
 
ئەردەلان جەلال - بەڵێ من هەمووکات ئامادەم بۆ هونەرمەندانی کورد ئاواز دابنێم و هاوکاری هوموو هونەرمەندێکی کورد بکەم بە خۆشحالیەوە بۆ نا.
 
سیزار جاف - ئایا تا ئێستا هەوڵت داوە شیعر و ئاواز بۆ هونەرمەندان دانێیت بۆ ئەوەی لە گۆرانییەکانیدا بەکاریبهێنن؟
 
ئەردەلان جەلال - ئاوازم بۆ زۆر لە هونەرمەندان داناوە لەوانە هونەرمەند ( تاهیری خەلیلی ، اسماعیل شەیدا ، بایز مستەفا ، زێوەر ، هتر.... وە زۆربەی ئاوازەکانم هۆنراوەکانیان لە نوسینی خۆم بوونە بە هۆی کەمی هۆنراوەی گۆرانی کە تائێستاکەش زۆر کەم لە شاعیرانمان ئەم لابەنەی شیعری گۆرانیان کەمتەرخەم کردووە، خۆشم خۆشەیستی یەکی زۆرم لەگەڵ هۆنراوە هەیە و بەتەواوکەری هونەری گۆرانی دەزانم.
 
سیزار جاف - ئایا کەم دەرکەووتنی جەنابت لە میدیا کوردیەکان بە گشتی دەگەرێتەوە کە بەرهەمی یاخود هۆکارەکەی چیە؟
 
ئەردەلان جەلال - کەم دەرکەوتنی من لە میدیاکان زیاتر ئەوەیە تا ئێستا کە نەمتوانیوە بە شێوەیەکی گشتی کارەکانم بەرهەم بێنم بەڵام لە داهاتویەکی نزیك کۆمەڵێ بەرهەم ‌بڵاو ئەکەمەوەو ئێستاکە کاریان لەسەر ئەکەم، هەرچەندە من لە ئەورەپا لە زۆر ڤیستڤاڵەکانی هونەری میوزیك بەشداریم کردووە وەك کورد و لە سەر ئەرکی خۆم ئەتوانم بڵێم هەموو ساڵێك لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئەلمانیا چاوپێکەوتنم ساز داوە بەلام میدیای کوردی تا ئێستا بە شێوەی پێویست نەیتوانیوە ئەم کارانەی ئەوروپا بە کوردستان بگەیێنن ئەمەش هۆکارێکی زۆر گەورەیە لە دەرنەکەوتنمان لە کارە هونەریەکان.
 
سیزار جاف - تا ئێستاخۆشەویستیت کردوە یان بە خۆشەویستی ژیانت پێك ‌هێناوە؟
 
ئەردەلان جەلال - وەلامی ئایا خۆشەوستیم کردووە ئەڵێم ئەگەر خۆشەویستی نەبێت ئەوا من نیم چونکە خۆشەویستی هەوینی هەست و سۆزی پاکی هونەرەکەمە.
 
سیزار جاف - تەقلید کردنی هونەری کوردی ئێستا دایپۆشیوە تۆ بە هونەری ئەزانیت؟
 
ئەردەلان جەلال - لە وەلامی پرسیاری تەقلیدی هونەری وولاتانی تر وەك ئەمرۆ لە کوردستان باوە،هونەری گۆرانی و میزیك خۆی لە خۆیدا بریتیە لە لاسایی کردنەوە ، بەڵام ئەمە مانای ئەوەنی یە کە هونەری کوردی تایبەتمەندی خۆی نی یە بەڵکو هوبەری میوزیکی ئێمەی کورد تایبەتمەندیەکی زۆر بەهێزی خۆی هەیە و لە هونەری وڵاتان جیامان دەکاتەوە هەموو هونەرمەندیش بۆی هەیە تەقلیدی هەر هونەرێکی تر بکات ، بەڵام ئەمە مانای خزمەتی هونەری کوردی نیە بەڵکو ئەمە شتێکە هونەرمەندەکە تەنها بۆ خۆی ئەکات ئەگەر ئەمڕۆکەش گوێ گری هەبێت ، خۆ ئەگەر بە خزمەتیشی بزانێت ئەوا لە بێژنگی مێژوو دەرئەکەوێت وایە یان نا پێویست ناکات سەری خۆمانی پێ بئشێنین.
 
سیزار جاف - ئایا سەرکەوتنی هونەرمەند لە وە دەبینی کە هەموو ساڵێك سیدیەك بەرهەم بهێنێت؟
 
ئەردەلان جەلال - سەرکەوتنی هونەرمەند من لە چەندایەتی گۆرانی نابینم بەڵکو لە چۆنیەتی کارە هونەریەکانی.
 
سیزار جاف - زیاتر گوێبیستی گۆرانی کام لە هونەرمەندان دەبێت و دەنگی چ هونەرمەندێکت بە لاوە خۆشە؟
 
ئەردەلان جەلال - من وەك خۆم گوێ لەهەموو گۆرانیەك رادەگرم ئەگەر کوردیش نەبێت ، لەبەرئەوەی هونەرەکەم خۆش ئەوێت ، بەڵام ئەو هونەرمەندانەی کە تام لە کارەکانیان دەکەم بەڕاسی زۆرن ناکرێت ناوی هەموویان ‌بڵێم ، بەڵام بۆ نمونە هونەرمەندانی گۆڵەگەی هونەری کوردی مامۆستا ( مەزهەری خالقی ، تاهیر تۆفیق، حەسەن زیرەك) بە بەردەوام گوی بیستیانم .
 
سیزار جاف - جەنابت وەك هەنەرمەندێك هونەری کوردی لە چ ئاستێکدا ئەبینن ؟
 
ئەردەلان جەلال - بەنسبەت ئاستی هونەری کوردی ئەمڕۆ زۆر لە وە گەورەترە کە تەنها کەسێك بتوانێت هەلی سەنگێنێت تەنها ئەوەندە دەڵێم ئەگەر دەستێکی حکومەتی کوردستان نەکەوێت پشتیوانی ماددی و مەعنەوی هونەری کوردی ئەمڕۆ چاوەڕێی ڕۆژگارێکی باشتر و حکومەێکی هونەر دۆست بکەین.
 
سیزار جاف - دوا پڕۆژەی هونەریت چیە ؟
 
ئەردەلان جەلال - دوا پڕۆژەی هونەریم ئەوەیە کەلە کۆتایی ئەم ساڵ ئەلبوومەکەم ئامادە بکەم و کە ئێستاکە نیوەی تەواو بووەو پێشکەشی خۆشەویستانی هونەری گۆرانی و میوزیکی بکەم.
 
سیزار جاف - دوا وتەی جەنابت چیە بۆ هۆگرو عاشقانی دەنگت؟
 
ئەردەلان جەلال - دواوتەم بۆ ئاشقانی دەنگی من ئەوەیە ، پێشیان ئەلێم دڵنیابن خۆشەویستی ئێوە هاندەری گەورەی بەری ڕەنجمەو بەرهەمەکانیشم ئاوێنەو ئاوێزانی ڕوحی ئێوەن.
 
سیزار جاف - زۆر سوپاس بۆ بەرێزتان کە ئەم کاتەتان بە ئێمە بەخشی من وەکو پەیامنێرێکی ماڵپەری ئارام شاد، دوا وەتەت بۆ ماڵپەرەکەمان؟
 
ئەردەلان جەلال - لە کۆتایی دا زۆر زۆر سوپاسی بەرێزت دەکەم کاکە سیزار جاف وە بە هوای هەردەم سەرکەوتن بۆ ئەم چاوپێکەوتنەو هەوڵی بەرێزتان بۆ ئەم زانیاریانە دەربارەی کورتەیەکی ژیانی هونەریم دووبارە سوپاس.

 

ئامادەکردنی - سیزار جاف - هۆڵندا
 
Www.SizarMusik.Tk

Copyright © all raghit reserved besnwr.com سه‌رجه‌م مافی هه‌موو بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی بێ سنوور

Free Web Hosting