ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان له ساڵی 2050 ده‌بێته
زیاتر له 9 ملیار كه‌س
نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكرد، ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان له ساڵی
2050دا ده‌بێته زیاتر له 9 ملیار كه‌س
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی
(ئاژانسی فڕانس پرێس)، ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ئاشكرایكرد، ئه‌م ساڵ ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌موو جیهان 6 ملیار و
800ملیۆن كه‌سه و له ساڵی 2012 ده‌بێته 7ملیار و تا ساڵی 2050
ئه‌و ژماره‌یه ده‌گاته زیاتر له 9 ملیار كه‌س
به گوێره‌ی
ئامار و داتاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، زیادبوونی رێژه‌ی
ژماره‌ی دانیشتوان زیاتر له وڵاته تازه فراژوبووه‌كانه، كه
ئێستا
ژماره‌یان 5ملیار و 600ملیۆن
كه‌سه و تا ساڵی 2050 ئه‌و رێژه‌یه له‌و وڵاتانه ده‌بێته
7ملیار و 900 ملیۆن كه‌س
له به‌رامبه‌ردا، له وڵاتانی
پێشكه‌وتوو، رێژه‌ی زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان، له‌سه‌رخۆ
ده‌بێت، له ساڵی 2008دا 1ملیار و 23 ملیۆن كه‌س بوونه،
تا ساڵی 2050 رێژه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان له وڵاته
پێشكه‌وتووه‌كان ده‌بێته 1ملیار و 28 ملیۆن كه‌س