-
- جه‌لاده‌كه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئه‌بوغرێب
كوژرا
ئه‌و سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیه‌ی، كه له
به‌ندیخانه‌ی ئه‌بوغرێب، ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیانی عێراقی
دابوو، به كوژراوی دۆزرایه‌وه
رۆژنامه‌ی "سه‌نده‌ی تایمز"ی
به‌ریتانی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بڵاویكرده‌وه، "سانتۆس كاردۆنا"
(ته‌مه‌ن 34 ساڵ)، كه له به‌ندیخانه‌ی ئه‌بوغرێب ئازار‌و
ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆری زیندانییه عێراقییه‌كانی دابوو، به تایبه‌تی
له ڕێگه‌ی تێ به‌ردانی سه‌گه‌كه‌یه‌وه، كه خۆی ڕاهێنه‌ری
سه‌گه‌كان بووه، له دوای ته‌واوبوونی خزمه‌تی سه‌ربازی له
عێراق، وه‌ك به‌ڵێنده‌ری حكومی بۆ گه‌ڕان و كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك و
ته‌قه‌مه‌نی له ئه‌فغانستان كاری ده‌كرد
به گوێره‌ی
هه‌واڵه‌كه، "كاردۆنا" له یه‌كێك له رێگاكانی ئه‌فغانستان،
مینێكی چێندراو به ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ته‌قیه‌وه‌ته‌وه و خۆی
كوژراوه‌و سه‌گه‌كه‌شی كه
ناوی (زومی) بووه، تۆپیووه