دادگای باڵای تاوانه‌كان:سزادانی
رۆژنامه‌نووس مونته‌زه‌ر ئه‌لزه‌یدی به 3 ساڵ به‌ندكردن
دادگای باڵای تاوانه‌كان بڕیاریدا به سزادانی
رۆژنامه‌نووس مونته‌زه‌ر ئه‌لزه‌یدی به 3 ساڵ به‌ندكردن
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ، مونته‌زه‌ر ئه‌لزه‌یدی
په‌یامنێری كه‌ناڵی ئاسمانیی به‌غدادیه ، كه پێڵاوه‌كانی گرته
جۆرج بوشی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ، له‌لایه‌ن دادگای باڵای
تاوانه‌كانه‌وه به 3 ساڵ به‌نكردن سزادرا
به‌پێی بڕیاری دادگا ، ئه‌و تاوانه‌ی به‌سه‌ر
ئه‌لزه‌یدیدا ساغكراوه‌ته‌وه بریتیه له "هێرشكردنه
سه‌ر سه‌رۆكێكی بیانی" ، كه به‌پێی یاسای عێراق زۆرترین
سزای ئه‌و تاوانه ده‌گاته 15 ساڵ
به‌ندكردن.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه ، ژماره‌یه‌ك له
لایه‌نگرانی ئه‌لزه‌یدی له‌به‌رده‌م بینای دادگای باڵای
تاوانه‌كاندا له به‌غدا كۆبوونه‌وه و، داوای
ئازادكردنیان
ده‌كرد