- شاهۆ له پێشوازییه‌كی
گه‌رمی جه‌ماوه‌ریدا گه‌شته هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
- له به‌رده‌م مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
پێشوازی كرا له یاریزانی كه‌م ئه‌ندام
(شاهۆ قادر) كه له
مه‌رزی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه به عه‌ره‌بانه
تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆی به‌ره و شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
به‌رِێكه‌وتبوو.
له پێشوازی ئه‌و یاریزانه‌دا
كۆمه‌ڵێك له مندالاَنی باخچه‌ی ساوایان و كه‌م ئه‌ندامانی
هه‌ڵه‌بجه و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو له خه‌ڵكی ناوچه‌كه و
ئیداره‌ی سنوره‌كه و نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای
سلێمانی (حسن شێخ عبدالله)ئاماده‌بوون و ناوبراو تاجه
گوڵینه‌ی رِێزلێنانی پێشكه‌شی شاهۆی به‌هره‌مه‌ند و
یاریزان كرد.
شایه‌نی باسه شاهۆ خه‌ڵكی
هه‌ڵه‌بجه‌یه له یه‌كه‌م بۆردومانی كیمیابارانه‌كه‌دا
به‌ركه‌وتووه و هه‌ردوو قاچی له ده‌ست داوه و ئێستا له
وولاَتی به‌ریتانیا ده‌ژی و پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست
هێناوه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا له پێشبرِكێی
كه‌مئه‌نداماندا بۆ برِینی
(50)كم، وه هه‌روه‌ها له‌كاتی
هاتنیدا بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه له رِێگه‌كه‌یدا رِۆژێك به
رِۆژوو بووه.
شاهۆ تا(16/3/2009) له هه‌ڵه‌بجه
ده‌مێنیته‌وه و پێشوازی له میوانان ده‌كات وه‌ك كه‌سێك
كه خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه و به‌نیازه له‌گه‌ڵ چه‌ند
هونه‌رمه‌ندێكدا كورته‌فیلمێكی دۆكۆمێنتی ئاماده بكات به
ناونیشانی(گه‌رِان به‌شوێن قاچه‌كانمدا)،وه له ساڵیادی
هێرۆشیمادا ئه‌مساڵ به‌برِینی(150)كم رِێگا له دووری
هێرۆشیماوه به عاره‌بانه تایبه‌تییه‌كه‌ی به‌شداری
ده‌كات له رِێورِه‌سمی ئه‌و ساڵیاده‌دا و ئالاَی كوردستان
و لۆگۆی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه پێشكه‌ش به‌هێرۆشیما ده‌كات
له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌ك له كورته فیلمه‌كه‌ی
- ئێمه‌ش لێره‌وه
ده‌س خۆشی لێ ئه‌که‌ین وه هیوای به‌خته‌وه‌ری و
سه‌رکه‌وتنی بۆ ئه‌خوازین
-