خاوه‌نی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بو به‌یه‌که‌م
ملیارده‌ری جیهان
- له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی
قه‌یرانی ئابووری له‌جیهاندا كه هه‌موو بواره‌كانی گرتووه‌ته‌وه‌و
كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ملیاردێره‌كانی كردووه،
له‌به‌رامبه‌ردا ڕۆڵی هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی (بیل گیتس)
به‌بڕی چل ملیار دۆلاره‌وه بگه‌ڕێته‌وه پله‌ی یه‌كه‌می
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان.گۆڤاری فۆربس كه به‌رده‌وام به‌دواداچوون
له‌سه‌ر ملیاردێره‌كانی جیهان ده‌كات، به‌م دوایانه ئاماژه‌ی
به‌وه‌كردووه، به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی جیهانی
گرتووه‌ته‌وه، ژماره‌ی ملیاردێره‌كان به‌ڕێژه‌ی 30% دابه‌زیوه كه
ژماره‌یان 973 كه‌سه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه
زیانی زۆری له‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان داوه، به‌لاَم ڕووداوێكی
دڵخۆشكه‌ر بووه بۆ (بیل گیتس)ی خاوه‌ن كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بۆ
به‌رهه‌مهێنانی پرۆگرامه‌كانی كۆمپیوته‌ر، چونكه به‌و هۆیه‌وه
زیانێكی ئه‌وتۆی لێنه‌كه‌وتووه‌و له‌ڕیزبه‌ندی ملیاردێره‌كانی
جیهاندا گه‌ڕایه‌وه پله‌ی یه‌كه‌م
|