په‌نابه‌رانی كورد له
به‌ریتانیا روو له سه‌رۆكی هه‌رێم
- به‌غدا
عه‌ره‌به‌كانی ئه‌وروپا به ئیمتیازه‌وه وه‌رده‌گرێته‌وه
ئێوه‌ش هیچ بۆ ئێمه ناكه‌ن؟؟
باڵوێزخانه‌ی عێراق
له له‌نده‌ن به نوسراوێكی ژ:١/٧١٧/٢٢٢ ی رۆژی ٢٧/٢/٢٠٠٩
دا كۆمه‌ڵێك ئیمتیازی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له
ئه‌وروپان و ده‌گه‌ڕێنه‌وه عێراق دیاری كرد، له‌وانه:
پارچه زه‌وییه‌ك، سولفه‌یه‌كی پێشوه‌خت، گه‌ڕانه‌وه‌یان
بۆ سه‌ركاری خۆیان، یارمه‌تیدانیان له‌ڕوی مادی و خۆراكی،
گێڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ماف و موڵكیان. هه‌روه‌ها به‌شێك
له‌و یارمه‌تی و ئاسانكاریانه‌ش بۆ ئه‌وانه‌یه كه
له‌دوای رزگاری عێراقی ده‌رچونه‌و ئێستا
ده‌گه‌ڕێنه‌وه. له كۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم
له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی كورد پێیان ووتبووبه‌غدا ئه‌و كارانه بۆ
عه‌ره‌به‌كان ده‌كاو به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم تا ئێستا هه‌نگاوی
هاوشێوه‌ی به‌غدای نه‌ناوه، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له ئه‌وروپا
ده‌نێردرێنه‌وه كوردستان بێ هیچ ئیمتیازێك، هاوشێوه‌ی ئه‌و
كێشه‌یه له كوردستان بوونی هه‌یه، له‌وانه یارمه‌تی
زیندانیه سیاسیه‌كان له عێراق ده‌درێ له كوردستان نادرێ.
هه‌روه‌ها زیاتر له په‌نجاهه‌زار ناوی هه‌ژارانی كوردستان
هه‌روا بێبه‌شن، له هه‌رسێ شاره‌كانی كوردستانیش نزیكه بیست
هه‌زار ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاو ئاماده‌ییه‌كان كه
ده‌رفه‌تی دامه‌زراندنیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه
بڕی پێنج تا شه‌ش هه‌زار دۆلاریان
پێدراوه‌و له كوردستان جێبه‌جێ نه‌كراوه ؟
|