له‌ده‌وری مولازم موحسین‌دا
دایكیشم رقی لێم بوو
- حه‌مه عه‌لی خانی هونه‌رمه‌ند باس
له‌وه ده‌كات، له‌و كاته‌وه‌ی كه رۆڵی مولازم موحسینی
بینیوه هه‌ست به‌وه ده‌كات هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی رقیان
لێیه‌تی، ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌ی رۆڵه‌كه‌ی بینیوه دایكیشی
رقی لێیبووه، ناوبراو شانازی به‌هه‌موو كاره
هونه‌ریه‌كانیه‌وه ده‌كات، به‌و فیلمه كۆمیدییانه‌ش كه
هه‌ندێك له خه‌ڵكی به فیلمی بازاڕی ناویان ده‌به‌ن ده‌ڵێت
راسته ئێستا زۆر فیلم هه‌ن له‌بازاڕدا به‌راستی بێمانان،
به‌ڵام ئه‌و كاره كۆمیدیانه‌ی من كردومن، بێ‌مانا نه‌بوون
فكره‌یه‌كیان له پشته‌وه بووه
ئه‌و به‌منداڵی هه‌رگیز به‌بیریدا نه‌هاتووه له‌كه‌سێكی
شه‌ڕه‌نگێز‌و شه‌ڕانییه‌وه بیركردنه‌وه‌ی بگۆڕێت‌و
له‌ئاینده‌دا وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك ناوبانگ ده‌ربكات، ئه‌وه‌ش
به‌هۆی دیتنی كچێك‌و پاشان دروستبوونی خۆشه‌ویستییه‌كی تاك
لایه‌نه
محه‌مه‌د عه‌لی ناسراو به حه‌مه‌عه‌لی خان، چل‌و هه‌شت ساڵ
پێش ئێستا له‌گه‌ره‌كی گاورانی سلێمانی هاتۆته دنیاوه،
به‌وته‌ی خۆیشی له‌و رۆژه‌دا له‌دایكبووه كه كوڕی شای
ئێران هاتۆته دنیاوه‌و هه‌ر به‌خۆشه‌ویستی ئه‌ویش ناویان
ناوه محه‌مه‌د، له‌كاتی له‌دایكبوون‌و پێچانه‌وه‌شیدا
له‌به‌ر كه‌مده‌رامه‌تی له‌بری قوماش، له‌گوێنیه‌كیانه‌وه
پێچاوه
ناوبراو تائێستا جگه له‌به‌شداریكردنی له‌چه‌ندین شانۆ‌و
دراما، گه‌ر ته‌مه‌ن یاوه‌ر بێت بۆ ئاینده چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی
دیكه‌شی له‌به‌رنامه‌دایه
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌سه‌ره‌تای ئه‌م دیداره‌وه په‌یمانی
ئه‌وه‌ی دا زۆرێك له نهێنییه‌كانی ژیانی خۆی‌و
خۆشه‌ویستییه‌كانی بۆ خوێنه‌رانی ئاوێنه‌كان باس بكات.
سه‌باره‌ت به‌ژیانی خۆشه‌ویستیشی ده‌ڵێت له‌خۆشه‌ویستیدا
فه‌شه‌لم هێنا
بیستومانه له‌گه‌نجیدا یه‌كێك بوویت له‌گه‌نجه شه‌ڕانییه‌كان، كه‌واته با
هه‌ر له‌وێوه ده‌ستپێبكه‌ین باشه؟
- وه‌ڵا ئه‌وه راسته
له‌گه‌نجیدا كه‌سێكی سه‌ركه‌ش‌و شه‌ڕانی بووم،
به‌رده‌وام چه‌قۆ‌و ده‌ڕنه‌فیزم پێ‌بوو، جگه له‌وانه‌ش
خه‌ریكی كۆتربازی بووم‌و تیپی دوو گۆڵیم هه‌بوو، به‌رده‌وام
ده‌موت كێ له‌سه‌ر منه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر من نه‌بوایه
لێدانی ده‌خوارد، من‌و كوڕێكی تر بووین هه‌ر كاتێك
بمانویستایه تیپمان دروست ده‌كرد‌و هه‌ر كاتێكیش بمانویستایه
هه‌ڵمان ده‌وه‌شانده‌وه. به‌رده‌وام خه‌ریكی شه‌ڕه گه‌ڕه‌ك
بووم، به‌ڵام قه‌د نه‌ده‌گیرام، جاری وا هه‌بوو له‌به‌ینی
دوو گه‌ڕه‌كدا شه‌ڕ ده‌بوو منیش بریندار ده‌بووم
پاشان وه‌رچه‌رخانێك له‌ژیانمدا ڕویدا‌و زۆر گۆڕام، له‌ساڵانی
حه‌فتاكاندا تاكلایه‌نه كچێكم خۆشه‌ویست
،
ئه‌وه‌بوو ساڵی (1974) شانۆیی كاوه‌ی ئاسنگه‌رمان
پێشكه‌ش ده‌كرد‌و خه‌ڵك سه‌یریان ده‌كرد، منیش له‌خۆشه‌ویستی
ئه‌و كچه له‌ساڵی (1975) ده‌وری كاوه‌ی ئاسنگه‌رم بینی‌و
زۆر دڵم خۆش‌بوو، وتم به‌ڵكو بێتوو چه‌پڵه‌م بۆ لێبدات، كه‌چی
له‌كاتی نمایشه‌كه‌دا سه‌رم هه‌ڵبڕی بینیم له‌وێ نه‌بوو،
ئیتر زۆرم پێناخۆشبوو، به‌ڵام من سوپاسی ده‌كه‌م، چونكه
ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه نه‌ده‌هاتمه بواری هونه‌ر‌و كه‌سێكی
ئاسایی ده‌بووم
دوای ئه‌و شانۆییه خزمێكمان هاته لام‌و وتی ده‌توانیت
له‌بواری نواندندا بخوێنیت، منیش زۆر هۆگری نواندن بووم،
ئیتر له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كمدا چووین بۆ به‌غدا‌و له‌په‌یمانگای
هونه‌ره‌جوانه‌كان خوێندم. دوای ئه‌وه‌ی به‌شی سینه‌مای
په‌یمانگام ته‌واوكرد‌و ویستم بڕۆمه زانكۆ بۆئه‌وه‌ی سینه‌ما
بخوێنمه‌وه، ده‌بوایه ببومایه به‌به‌عسی، منیش نه‌متوانی
ئه‌وه بكه‌م‌و هاتمه‌وه بۆ سلێمانی‌و چوومه ده‌ره‌وه
تۆ له‌سه‌ره‌تادا به‌هۆی درامایی كۆلاره‌وه ناسرایت كه درامایه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، ده‌كرێت وورده‌كاری ده‌رباره‌ی ئه‌و
كاره بزانین؟
كۆلاره نووسین‌و سیناریۆی هی خۆم بوو، له‌و دراماكه‌دا ده‌وری كه‌سێكی
هونه‌رمه‌ندم ده‌بینی. له‌راستیدا چیرۆكه‌ی ئه‌و درامایه
به‌سه‌ر به‌عسدا تێپه‌ڕی، چونكه من باسی هه‌ر چوار
پارچه‌كه‌ی كوردستان‌م كردبوو، له‌گه‌ڕه‌كێكدا چوار ماڵ هه‌ن،
ئه‌مه مانای چوار پارچه‌كه‌ی كوردستانه، له‌هه‌ر ماڵێكیشدا
كێشه‌یه‌ك هه‌یه، كێشه گه‌وره‌كه‌یان ده‌بێته ئه‌سپێك،
ئه‌سپیش هێمای شۆڕشه، دواتر ئه‌سپه‌كه ده‌مرێ، ئه‌وه بوو
بیرمان له‌وه‌كرده‌وه چۆن ئه‌سپه‌كه بكڕینه‌وه، ئه‌وه بوو
به‌هه‌ر چوار ماڵه‌كه ئه‌سپه‌كه‌یان كڕییه‌وه، ئه‌وه‌ش
مانای ئه‌وه‌یه شۆڕش هه‌ر به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌ی هه‌ستمان پێكردووه له‌دوای درامای كۆلاره‌وه، به‌رهه‌می دیكه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تیت نه‌بووه، به‌ڵكو به‌رهه‌مه‌كانت زیاتر به‌ره‌و
توندوتیژین، یاخود كۆمیدی‌و هه‌ندێكیشیان وه‌ك خه‌ڵك ده‌ڵێن
"بازاڕی" ین، سه‌رنجی خۆت له‌مباره‌یه‌وه چیه؟
كۆلاره زۆر جوان بوو، چونكه تراژیدی بوو، به‌ڵام من
هه‌میشه گۆڕانكاریم پێخۆشه‌و حه‌ز ده‌كه‌م ده‌وره‌كانم
بگۆڕم، به‌پێچه‌وانه‌وه هونه‌رمه‌ندمان هه‌یه
له‌حه‌فتاكانه‌وه هونه‌رمه‌نده‌و تائێستا هه‌ر یه‌ك ده‌ور
ده‌بینێت‌و كاره‌كته‌ره‌كه‌ی ناگۆڕێت، به‌ڵام من كاتێك ده‌قم
به‌كاره‌كته‌رێكه‌وه گرت، ئه‌وكاته هونه‌ره‌كه‌م
ده‌رناكه‌وێت
بۆ به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌شت، ده‌رباره‌ی فیلمی كۆمیدی
یان ئه‌وه‌ی تۆی پێده‌ڵێت بازاڕی، ده‌بێت بزانین سینه‌ما
خۆی بازرگانیه (تیجارییه)، به‌ڵام فیلمی ڤیدیۆیی ئێمه،
ئه‌وه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت، راسته كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند‌و
ئه‌كته‌ر ناخۆشیان كرد، خۆت ده‌زانی من دوو فیلمم هه‌یه،
یه‌كێكیان سۆپه‌رمان ئاغا، فیكره‌ی كوڕێكی سویدی بوو، كه
باس له‌وه ده‌كات ئاغایه‌ك به‌خۆی‌و پیاوه‌كانییه‌وه هه‌موو
جارێك له‌كابرایه‌كی فه‌قیر ده‌ده‌ن، رۆژێك سه‌حنێك
داده‌به‌زێت كه هێزی ئه‌مه‌ریكان‌و شتێكی بۆ به‌جێده‌هێڵن،
به‌هێزی ده‌كه‌ن‌و له‌ئاغا‌و پیاوه‌كانی ده‌دات
ئه‌وه‌ی دیكه‌ش (ئاژاوه‌چییه‌كان)، له‌وه‌شدا مه‌به‌ستم بوو
ڕه‌مزی نیشتمانپه‌روه‌ری كورد نیشان بده‌م كه سه‌ربازی
نه‌كه‌ن له‌ده‌وڵه‌تی سه‌ددامدا، چوار تا پێنج كه‌س
له‌دێهاته‌وه دێن بۆ سه‌ربازی، به‌ڵام كه دێن‌و ده‌ڕۆنه‌وه
نایانه‌وێت سه‌ربازی بكه‌ن‌و ئه‌و په‌نده ده‌ڵێن كه ده‌ڵێت
(هه‌تا بكه‌یت بێگانه په‌رستی، دوایی هه‌ر ده‌هێنیت
نوشوستی)، ئه‌م كاره راسته پاره‌ی په‌یدا كرد، به‌ڵام
كارێكی بازاڕی‌و بێ‌مانا نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا راسته،
ئێستا زۆر فیلم هه‌ن له‌بازاڕدا به‌راستی بێمانان
به‌ڵام پێموابێت ئه‌و فیكره‌یه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌ن، له
فیلمی ئاژاوه‌چییه‌كاندا نه‌گه‌یشته خه‌ڵك؟
به‌پێچه‌وانه‌وه گه‌یشت، كاتێك ناگات ئه‌و فیلمه له‌هیچ شوێنێك نه‌بێت،
به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م له‌زۆربه‌ی ماڵه‌كاندا هه‌یه
په‌شیمان نیت له‌و كارانه‌ت؟
ئه‌به‌ده‌ن، به‌ڵكو پێموایه ناوبانگیشی پێ په‌یدا كردوم،
به‌ڵام وه‌كو وتم من فیلمی جه‌ماوه‌ریم كردووه، نه‌ك بێ‌مانا
له‌زنجیره درامای گه‌رده‌لوولدا رۆڵی مولازم موحسینت بینی، وه‌كو خۆت
ده‌وره‌كه‌ت به‌لاوه چۆن بوو؟
ته‌جروبه‌یه‌كی ناخۆش‌و قورس بوو، به‌ڕاستی هیلاكی كردم،
به‌ڵام خه‌ڵكیش ده‌یانزانی من كێم‌و چۆنم
خۆت له‌كاتی گه‌نجیدا مولازم موحسینت بینیبوو؟
به‌ڵێ ته‌نانه‌ت زلله‌شی لێداوم، كاتی خۆی رۆژێكیان
له‌سه‌رچنار بووم، رۆمانێكم پێ‌بوو به‌ناوی (الجریمه
والعقاب)، نووسه‌ره‌كه‌شی روسی بوو، له‌و كاته‌دا سوتفه
بینیم، خوا ره‌حمی كرد نه‌یوت ئه‌و كتێبه‌م بده‌رێ، ئه‌گینا
یه‌كسه‌ر ده‌یكوشتم، چونكه هه‌ر وشه‌ی روسی ببینیایه
یه‌كسه‌ر ده‌یكوشتم، له‌به‌رئه‌وه‌ی روس لای ئه‌و واته
شیوعی، وتی ئه‌وه چییه؟، وتم چیرۆكی خۆشه‌ویستییه.
دوایی تا هێزی تیا بوو زلله‌یه‌كی لێدام‌و شه‌قێكیشی
تێهه‌ڵدام، ئیتر زانی ته‌له‌به‌شم به‌توڕه‌ییه‌كه‌وه وتی
بڕۆ، كابرایه‌كی زۆر تۆقێنه‌ر بوو، چاوی خوێنی لێده‌باری
تا چه‌ند سودت له‌بینینه‌كانی ئه‌وكاته‌ی مولازم موحسین وه‌رگرت له‌بینینی
ده‌وره‌كه‌ت؟
زۆر باشبوو بۆ من، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش ده‌یڵێمه‌وه زۆر قورس بوو
دوای دراماكه كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك چۆن بوو به‌رامبه‌رت؟
كاردانه‌وه‌ی خراپیان هه‌بوو، دایكم حه‌زی نه‌كرد ئه‌و
ده‌وره ببینم‌و وتی زۆر رقم لێت بوو، ته‌نانه‌ت رۆژێك لای
ئه‌سحابه‌سپی بووم، ژنێك به‌په‌له رایكرد بۆ لام، منیش زۆر
ترسام وتم نه‌وه‌كو لێم بدات، وتی حه‌مه‌عه‌لی توخوا گه‌ردنم
ئازاد بكه، چونكه له‌سه‌ر ده‌وری مولازم موحسین، به‌قه‌ده‌ر
تاڵه قژه‌كانی خۆت دۆعام لێكردویت
به‌ڵام لای خۆم گرنگ ئه‌وه‌یه به‌ده‌وری مولازم موحسین
كاریگه‌ری باشم هه‌بوو له‌ناو خه‌ڵكدا، چونكه به‌ڕاستی
ده‌یانوت كابرایه‌كی ناشیرین بووی
بۆچی نازناوی (خان)ت پێوه لكاوه؟
له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا، شه‌وێك ده‌عوه‌تم بۆ كۆمه‌ڵێك
هاوڕێی خۆشه‌ویستم كرد، زۆر باشبوو گه‌وره رۆمانووسی كورد،
محه‌مه‌د موكریشی تیا بوو، وتی ئه‌مه ده‌عوه‌تی خانه،
به‌ڵام من سبه‌ی شه‌و بۆ ئیشێك ده‌عوه‌تتان ده‌كه‌مه‌وه،
به‌ڕاستی كه‌سمان نه‌مان ده‌زانی بۆچییه؟، ئیتر
له‌ده‌عوه‌ته‌كه‌دا وتی من نازناوی (خان) ده‌به‌خشمه
حه‌مه‌عه‌لی، منیش ئێستا وا ته‌سه‌ور ده‌كه‌م چۆن مه‌لیكه‌ی
به‌ریتانیا نازناو ده‌دات به‌كه‌سایه‌تییه‌كان، هه‌ست ده‌كه‌م
ئه‌و نازناوه‌یه
وه‌ك پێشتر باستكرد له‌گه‌نجیدا خۆشه‌ویستیت كردووه، دوای ئه‌و كچه
له‌گه‌ڵ چه‌ند كچی دیكه په‌یوه‌ندیت هه‌بوو؟
من له‌خۆشه‌ویستیدا دوو تا سێ جار فه‌شه‌لم كرد، له‌گه‌ڵ
ئافره‌تێك چوار ساڵ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیمان هه‌بوو، دواتر
درۆی له‌گه‌ڵ كردم‌و شوویكرد. ئه‌وكاته‌ش هه‌رزه‌كارانه
بیرمان ده‌كرده‌وه‌و فه‌شه‌له‌كان هه‌مووی برینێك بوون
له‌دڵمدا، به‌ڵام كاتێك هونه‌رمه‌ند‌و ئه‌كته‌ر (شلێر كۆیی)م
هێنا، دوای ئه‌وه هه‌موی بیرم چووه‌وه، هه‌ڵبه‌ته
هه‌ندێكجار فه‌شه‌لی خۆشه‌ویستیش هونه‌رمه‌ندی گه‌وره دروست
ده‌كات، به‌ڵام من گه‌وره نیم، به‌ڵكو خزمه‌تكاری
میلله‌ته‌كه‌مم
چۆن خێزانه‌كه‌ی ئێستات ناسی؟
سه‌ره‌تا چوومه شانۆییه‌كه‌وه ئه‌وی تیا بوو، دوایی كۆڕێكم
گرت له‌هه‌ولێر ساڵی (1987) له‌وێوه ناسیم، ماوه‌ی نزیكه‌ی
بیست‌و یه‌ك ساڵه خێزانمان دروستكردووه‌و رۆژێك لێم زویر
نه‌بووه، پاڵپشتێكی گه‌وره‌مه بۆ مانه‌وه‌م له‌هونه‌ر،
ئه‌گه‌ر شلێر نه‌بێت من كه‌موكوڕییه‌كم ده‌بێت له‌ژیانم
كۆتایی 1987 زه‌واجمان كرد، ئێستا دوو كچ‌و كوڕێكمان هه‌یه،
(گلێنه) له‌به‌شی شانۆی په‌یمانگایه، (ژاكان) ئه‌وه‌ی
له‌كوردستار به‌شدایكرد ئێستا له‌به‌شی موزیكه، (گۆران) یش
له‌پۆلی سێی ناوه‌ندییه
به‌رووخسارت وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌سێكی توڕه بیت، وایه؟
ره‌نگه شه‌ش مانگ جارێك توڕه ببم، له‌ژیانمدا له‌منداڵه‌كانم نه‌داوه،
هه‌میشه هه‌وڵمداوه له‌كاره‌كانمدا فیكرم پێشبخه‌م
به‌چی شتێك زۆر توڕه ده‌بیت؟
درۆ، خیانه‌تی نیشتمان، زۆر حه‌ز ده‌كه‌م مرۆڤ دڵساف بێت.
له شۆفێریی ده‌زانیت؟
ماوه‌ی حه‌ڤده رۆژ سایه‌قیم كرد، ئیتر ده‌عمێكم كرد چوارسه‌د دۆلاریان
لێسه‌ندم‌و وازم لێهێنا
دوا پڕۆژه‌ی هونه‌ریت چییه؟
چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كم به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌شێوه‌ی خۆبه‌خشی ئیشێكم بۆ
شه‌هیدان كردووه، فیلمێكی دیكه‌شم به‌ده‌سته‌وه‌یه له‌سه‌ر
ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌به‌رده‌م ئاماده‌یی رۆشنبیر شه‌هیدیان
كرد
جگه له‌وانه‌ش له‌فیلمێكی سینه‌مایی له‌گه‌ڵ كچه
ئه‌كته‌رێكی توركدا به‌شداریم كردووه، فیلمه‌كه ناوی (گشت
كه‌سم)ه، ته‌واو بووه، له‌هۆڵه‌ندا‌و بۆسنه نیشاندرا،
چیرۆكی فیلمه‌كه‌ش باس له‌وه ده‌كات كه كچێكی تورك،
كوڕێكی كوردی خۆشده‌وێت، به‌ڵام جه‌نگ ناهێڵێت به‌یه‌ك
بگه‌ن‌و كوڕه‌كه ده‌كوژرێت. له‌م ماوه‌یه‌شدا ده‌رهێنه‌رێكی
ئه‌ڵمانی دێت بۆ كوردستان به‌نیازی فیلمێكه، پێكه‌وه
له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند شوان عه‌توف ده‌وری تیا ده‌بینین.
هه‌روه‌ها مریه‌م‌و جه‌نگ، له‌نووسین‌و سیناریۆی خۆمه،
رووداوه‌كان له‌نێوان‌و ئه‌فغانستان‌و پاكستان‌و ئێران‌دا زۆر
چڕ ده‌بێته‌وه، یه‌كێكه له‌خه‌ونه‌كانم‌و ئه‌گه‌ر هاوكاریم
بكرێت، ده‌توانرێت ئیشی باشی تیا بكرێت
له‌كاتی كاركردنی هونه‌ریدا، به‌ته‌ئكید رووداوی خۆش‌و ناخۆشت
به‌سه‌رهاتووه، ده‌كرێ رووداوێكمان بۆ بگێڕیته‌وه؟
له‌كاتی وێنه‌گرتنی فیلمی گردی پیرۆز خه‌وم لێكه‌وتبوو، به(تی ئێن تی)
خه‌به‌ریان كردمه‌وه.
له‌زنجیره‌ی (جومعه)شدا، دیمه‌نێكمان هه‌بوو له‌سه‌ر به‌رد
بوو ده‌بوایه بخه‌وتمایه، ئیتر زۆر هیلاك بووم، به‌راستی
خه‌وم لێكه‌وت، دوایی له‌كاتی رۆیشتنه‌وه‌دا زانیان
خه‌وتووم.
ئه‌م بابه‌ته له ئاوێنه
وه‌رگیراوه
|