رێگرتن له‌جگه‌ره كێشان
رووداوێكی دڵته‌زێنی لێده‌كه‌وێته‌وه
- دادگای تاوانه‌كانی گه‌وره ساڵان له
وڵاتی ئوردن كچێكی زیندانیكرد بۆماوه‌ی 7 ساڵ و نیو له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی هه‌ستابوو به‌كوشتنی كچی براكه‌ی كه‌ته‌مه‌نی ته‌نها 3
ساڵان بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكی منداڵه‌كه كه برای خۆی بوو
نه‌یده‌هێشت جگه‌ره بكێشێت.
رۆژنامه‌ی (عرب الیوم) بڵاویكرده‌وه كه دادگا حوكمه‌كه‌ی
سوككردووه له‌سه‌ر تاوانبار، ده‌بوایه 15 ساڵ به‌ند بكرایه
به‌ڵام بۆیكرا به 7 ساڵ و نیو به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكی
منداڵه‌كه له‌هه‌قی خۆی خۆش بوو له‌تاوانباره‌كه و دادگا وتی
پێده‌چێت تێكچوبێت بۆیه هه‌ستاوه به‌وكاره له‌به‌ر ئه‌وه
ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی (وه‌ته‌نی) كرا كه‌تایبه‌ته
به‌نه‌خۆشی ده‌رونی بۆدڵنیابوون له سه‌لامه‌تی هۆش و ده‌رونی،
له‌وێش پاش ئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ ئه‌نجامدابوو ده‌ركه‌وت كه
هیچ نه‌خۆشیه‌كی نیه.
به‌وته‌ی رۆژنامه‌ی ناوبراو باوكی منداڵه كوژراوه‌كه هه‌وڵی
داوه كه رێبگرێت له‌خوشكه‌كه‌ی كه جگه‌ره نه‌كێشێت ئه‌ویش
له‌تۆڵه‌ی ئه‌وه‌دا منداڵی براكه‌ی بردۆته ماڵه‌وه و پاش
لێدانێكی زۆر به‌چه‌قۆ له‌چه‌ند شوێنێكی منداڵه‌كه‌ی داوه.
تاوانباره‌كه له دادگا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و
تاوانباره به‌وه‌ش كه‌منداڵه‌كه رازینه‌بووه به‌هه‌ردوو
ده‌ستی توند ملی منداڵه‌ی گرتووه به‌هێزێكی زۆر تاخنكاوه و
پاشان هه‌ستاوه به‌سوتاندنی قژی منداڵه‌كه و دواییش چه‌ند
جارێك به‌هێزێكی گه‌وره سه‌ری داوه به‌زه‌ویدا و پاشان چوه
بۆماڵی دراوسێكه‌یان و به‌دراوسێكه‌یانی وتوه كه من كچی
براكه‌مم كوشتوه دراوسێكه‌شیان به‌په‌له رایكردووه بۆماڵیان
تا بیگه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه به‌ڵام بێسودبووه چونكه گیانی
له‌ده‌ستداوه
|