چۆنیه‌تی
وازهێنان له جگره‌كێشان !!؟
- وازهێنان له‌جگه‌ره‌كێشان بۆ كه‌سێكی
جگه‌ره‌كێش وه‌ك ئه‌وه وایه پێشبڕكێیه‌كی گرنگ ئه‌نجام
بدات، بۆیه ده‌بێت
به‌چه‌ند قۆناغێكی سروشتی‌دا
تێبپه‌ڕێت‌و هه‌نگاو دوای هه‌نگاو وازی لێبهێنێت، به‌م
شێوه‌یه
-
قۆناغی خۆ
ئاماده‌كردن به‌روارێك دیاری بكه‌و بڕیاربده له‌و
كاته‌دا واز له‌جگه‌ره‌كێشان بهێنیت، هه‌وڵبده بڕوا
به‌هاوڕێیه‌كت بهێنیت كه ئه‌ویش هه‌مانكات ئه‌و كاره بكات،
بیربكه‌ره‌وه بزانه كه‌ی‌و بۆچی ده‌ستت داوه‌ته
جگه‌ره‌كێشان، بزانه كارێكی باشت كردووه، پاشان په‌یڕه‌وی
ئه‌م خاڵانه بكه
پاكه‌تی جگه‌ره‌كه‌ت
له‌شوێنێكدا دابنێ كه پێشتر له‌وێ داتنه‌ناوه، هه‌وڵبده
له‌شوێنێكدا بێت به‌ئاسانی نه‌چیته‌وه سه‌ری به‌ده‌سته‌كه‌ی
ترت جگه‌ره بكێشه كه جگه‌ره ده‌كێشیت خۆت به‌هیچ
كارێكی تره‌وه سه‌رقاڵ مه‌كه‌و بیر له‌زیانه‌كانی
بكه‌ره‌وه شوێنێكی دیاریكراو دابنێ بۆ
جگه‌ره‌كێشان جگه‌ره به‌كه‌می بكڕه‌و كه‌مترین كات
به‌پاكه‌ت بیكڕه كه حه‌ز به‌جگه‌ره ده‌كه‌یت بۆ
ماوه‌یه‌ك بوه‌سته، ئینجا هه‌وڵبده خۆت به‌شتێكی تره‌وه
سه‌رقاڵ بكه‌یت جۆرێكی نوێ له‌جگه‌ره بكڕه كه
حه‌زت لێی نییه
-
قۆناغی بڕیاردان هه‌موو
جگه‌ره‌ره‌و ته‌پڵه‌كی جگه‌ره‌كه‌ت له‌ناو ببه كه
به‌یانیان نان ده‌خۆیت له‌هه‌مان شوێنی رۆژانی پێشووتر
دامه‌نیشه كه حه‌ز به‌جگه‌ره ده‌كه‌یت بیر
له‌خواردنی شتێكی خۆش بكه‌ره‌وه ده‌مت بشتێكی تره‌وه
سه‌رقاڵ بكه وه‌ك خواردنی بنێشت هه‌موو رۆژێك
پاداشتی خۆت بده‌ره‌وه به‌وه‌ی له‌كۆتایی رۆژ بچۆ بۆ
شوێنێكی خۆش
قۆناغی نه‌گه‌ڕانه‌وه ئه‌گه‌ر
هه‌ستت به‌توڕه‌یی‌و دوودڵی كرد ئاساییه، چونكه
به‌تێپه‌ڕبوونی كات نامێنێت هه‌ندێ وه‌رزش بكه،
وه‌ك راكردن‌و سواربوونی پاسكیل هه‌میشه وازهێنان
له‌جگه‌ره‌كێشان به‌كارێكی باش بزانه‌و خراپییه‌كانی بیری
خۆت بخه‌ره‌وه كه بێزار ده‌بیت به‌خۆت بڵێ جگه‌ره هیچ
شتێكم بۆب ناگۆڕێت ژه‌مه‌كان له‌كاتی خۆیاندا بخۆ‌و
خۆت برسی مه‌كه ئه‌و پارانه‌ی ده‌تدا به‌جگه‌ره،
رۆژانه له‌جێگه‌یه‌ك كۆیان بكه‌ره‌وه، بزانه دواتر چه‌ند
پاشه‌كه‌وتت كردووه‌و سودمه‌ند بوویت ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ت
ئاگادار بكه‌ره‌وه له‌وه‌ی وازت له‌جگه‌ره‌كێشان هێناوه،
چونكه زۆر كه‌س پشتگیریت ده‌كات بێهیوا مه‌به،
چونكه هه‌موو كه‌سێك بۆ وازهێنان له‌جگه‌ره‌كێشان كاتی زۆری
ده‌وێت له‌كاتی پێویستدا په‌نا بۆ پزیشك ببه
|