پیاوێكی چینی به‌هۆی
ته‌قینه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ی كوژرا
- به پێی راپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری
پزیشكانی بێ سنوور ته‌قینه‌وه‌ی مۆبایلی پیاوێكی چینی
ده‌بێته‌هۆی كوژرانی. ئه‌م پیاوه ماوه‌یه‌كی پێش پیلی
مۆباله‌كه‌ی گۆریوه‌و و پۆلیس هێشتا جۆری مۆبایله‌كه‌ی به
هه‌واڵنێرانی رانه‌گه‌یاندووه.
پیلی مۆبایله‌كه له لایان كۆمپانیایه‌ك كه ئاستی
به‌رهه‌مه‌كانی شیاو نییه دروست كراوه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی
مۆبایل له شوێنه‌كانیتری جیهان راگه‌یاندراوه، به‌ڵام بۆ
یه‌كه‌م جاره كه‌سێك به‌م هۆیه‌وه گیانی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا.
شایانی باسه كۆمپانیای كیوسرا وایرس ساڵی رابردوو رایگه‌یاند
به‌رهه‌می پیلی مۆبایل كه له لایان ئه‌م كۆمپانیایه دروست
كراون و ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌یان هه‌یه له بازراره‌كان
كۆده‌كاته‌وه.
له ساڵی 2007، كۆمپانیای گه‌وره‌ی دروست كردنی مۆبایلی نوكیا
هۆشداریدا 46 ملیۆن پیلی ئه‌و مۆبایلانه كه له لایان
كۆمپانیای توشیباوه دروستكراوه، ئه‌گه‌ری گه‌رم بوون و
ته‌قینه‌وه‌یان هه‌یه
|