ماڵپه‌ڕی بێ سنوور ماڵپه‌ڕێکی کوردی یه‌ بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌موو بابه‌تێکی نوێ به‌ بێ سنوور
 
نه‌ریتێكی‌ سه‌یر له‌ ڤێتنام
سك پڕی‌ پێش شوو كردن، ئه‌م دیارده‌ سه‌یره‌ ته‌نها له‌ وڵاتی‌ ڤێتنام گوێبیستی‌ ده‌بیت، هه‌رچه‌نده‌ رۆژێك له‌ رۆژان زۆر عه‌یب بووه‌، به‌و پێیه‌ی‌ شه‌ره‌فی‌ خێزان په‌یوه‌سته‌ به‌و كچه‌وه‌ كه‌ نابێت سكی‌ هه‌بێت هه‌تا شوو نه‌كات، به‌ڵام ئێستا باره‌كه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ بۆته‌وه‌ له‌و وڵاته
له‌ ڤێتنام نه‌ریتێكی‌ زۆر سه‌یر له‌ناو خێزانه‌كاندا بڵاوبۆته‌وه‌، ئه‌ویش رێگرتنه‌ له‌ شووكردنی‌ كچه‌كه‌یان تا ئه‌و كاته‌ی‌ سكی‌ پڕ ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ دڵنیابن له‌وه‌ی‌ كه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ كچه‌كه‌یان به‌شوو بده‌ن بزانن توانای‌ منداڵ بوونی‌ هه‌یه‌ یان نا، بۆ ئه‌وه‌ی‌ پارێزگاری‌ له‌نه‌وه‌‌و مانه‌وه‌ی‌ خێڵه‌كانی‌ خۆیان بكه‌ن
ئه‌م داب‌و نه‌ریته‌ش له‌ ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌ربڵاو له‌ ڤێتنام بڵاوبۆته‌وه‌‌و رێكخراوه‌كانی‌ ئافره‌تانیش به‌توندی‌ دژی‌ ئه‌م دیارده‌ سه‌یره‌ وه‌ستاونه‌ته‌وه‌‌و داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ڤێتنام ده‌كه‌ن كه‌ هه‌نگاو بنێت بۆ چاره‌سه‌ركردن‌و بنه‌بڕكردنی
ئه‌م دیارده‌ سه‌یره‌ش وای‌ له‌ كچانی‌ ئه‌و وڵاته‌ كردووه‌ كه‌ له‌ ته‌مه‌نێكی‌ كه‌مدا له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دابن سكی‌ خۆیان پڕ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ داهاتوودا له‌ شوكردن بێبه‌ش نه‌بن

 

Copyright © all raghit reserved besnwr.com سه‌رجه‌م مافی هه‌موو بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ بێ سنوور

Free Web Hosting