ئه‌و
سه‌گه به‌ریتانیه‌ی ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆماركرد
- سه‌گێك له به‌ریتانیا ژماره‌ی پێوانه‌ی
تۆمار كرد، دوای ئه‌وه‌ی به یه‌كجار 18 توتكه سه‌گی بوو،
ئه‌مه‌ش دڵی خاوه‌نه‌كه‌ی خۆش و ناخۆشیش كرد
سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كانی به‌ریتانیا بڵاویانكردۆته‌وه، سه‌گی
هاوڵاتیه‌كی به‌ریتانیایی به یه‌كجار 18 توتكه سه‌گی بووه،
به‌مه‌ش ژماره‌ی پێوانه‌یی له زاینی زۆرترین توتك تۆمار
كردووه
له لێدوانێكدا خاوه‌نه‌كه‌ی وتویه‌تی: خۆشحاڵم كه سه‌گه‌كه‌م
ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆمار كردووه به هێنانه دونیایی 18 توتكه
سه‌گ، به‌ڵام نیگه‌رانیشم، چونكه ناتوانم پێداویستی و شوێنیان
بۆ دابین بكه‌م تاوه‌كو لای خۆم بیانهێڵمه‌وه و به‌خێویان
بكه‌م، بۆیه ناچارم دابه‌شیان بكه‌م
هه‌روه‌ها وتیشی: بۆ ره‌وینه‌وه‌ی خه‌م و نیگه‌رانیه‌كه‌م
برِیارمدا له‌گه‌ڵ هه‌ر 18 سه‌گه‌كه‌م پێكه‌وه به
شه‌قامه‌كاندا پیاسه‌یه‌ك بكه‌ین، چونكه ئه‌مه دوا دیدار و
پیاسه‌مان ده‌بێت
|