ژنێكی خه‌ڵكی سعوودیه به تاوانی شۆفێریی
ده‌ستگیركرا
- ژنێكی خه‌ڵكی سعوودیه به تاوانی
شۆفێریی، له شاری مه‌ككه ده‌ستگیركرا
- به‌پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كان
شۆفێری ژنان له سعوودیه نایاساییه‌و هه‌وڵی داكۆكیكاران له
مافه‌كانی ژنان بۆ گۆڕینی ئه‌و یاسایه به‌رده‌وامه
- له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسێكی
پۆلیسی مه‌ككه وتی: «ئه‌و ژنه چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له كاتی
شۆفێریی به ئۆتۆمبێلێكی گران
نرخی «لیكسس» ده‌ستگیركرا
- ئه‌و ژنه ته‌مه‌ن 26 ساڵه‌یه
كاتێك زانی پۆلیسه‌كان دوای كه‌وتوون هه‌وڵیدا هه‌ڵبێت، هه‌ر
به‌و هۆیه‌شه‌وه ئۆتۆمبێله به‌نرخه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ
ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌دا توشی رووداو هات‌و ژنه‌كه‌ش كه‌مێك
بریندار بوو
- ژنه‌كانی خه‌ڵكی سعوودیه مافی
ئه‌وه‌یان نییه له‌سه‌ر جاده‌كان شۆفێریی بكه‌ن، به‌ڵام
ده‌توانن له شوێنه داخراوه‌كان یان كۆمه‌ڵگه
تایبه‌تییه‌كاندا ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن
- به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی نزیك
له پاشای سعوودیه، مه‌لیك عه‌بدوڵا له دانیشتنه
تایبه‌تییه‌كاندا وتوویه‌تی ئه‌و به‌مزووانه ئه‌و یاسایه
ده‌گۆڕێت
- ژنه‌كانی سعوودیه چه‌ندینجار له
دژی ئه‌و یاسایه ناڕه‌زاییان ده‌بڕیوه. یه‌كێك له‌و
ناڕه‌زاییانه‌ی، كه سه‌رنجی رای گشتی‌و میدیاكانی جیهانی بۆ
لای خۆی راكێشا له ساڵی 1990دا بوو كه گروپێك له ژنانی ئه‌و
وڵاته بڕیاریان دا له رۆژێكی پشوودا به كۆمه‌ڵ شۆفێریی
بكه‌ن
|