ئینته‌رنێت پێویسته بۆ گه‌شه‌كردنی هه‌رزه‌كاران
-
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ر فراون له
باره‌ی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێته‌وه، ده‌ریخستووه، گه‌ڕان
له لاپه‌ڕه‌كانی تۆڕی ئێنته‌رنێتداو یارییه
ئه‌لیكترۆنییه‌كان و به سه‌ربردنی هه‌ندێك كات له ماڵپه‌ره
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، به‌گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵیینه‌وه‌یه،
هه‌موو ئه‌مانه چه‌ند چالاكییه‌كی پێویستن بۆ گه‌شه‌كردنی
هه‌رزه‌كار له‌و قۆناغه‌یدا. هه‌رچه‌نده پێچه‌وانه‌ی بۆچونی
هه‌ندێك له دایك‌و باوكان كه پێیان وایه ئه‌و جۆره
چالاكییانه كات به‌فیرۆدانه.
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆری پسپۆر خاتوو (میمی ئیتۆ)
ئاماده‌كاری راپۆرته‌كه به ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی
راگه‌یاند: ئه‌و هه‌رزه‌كارانه فێری چه‌ند توانایه‌كی
ته‌كنیكی پێویست ده‌بن له جیهانی هاوچه‌رخمانداو، فێرده‌بن
چۆن له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه په‌یوه‌ندی ببه‌ستن و
پێناسه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی خۆیان دروستبكه‌ن. هه‌موو ئه‌و
توانایانه پێش ده‌ساڵ به‌ر له ئێستا به توانایه‌كی ئاڵۆز
ته‌ماشا ده‌كران كه‌چی ئێستا لاوه‌كان به شتێكی پێویستی
ده‌زانن.
خاتوو میمی له باره‌ی لێكۆڵیینه‌وه‌كه‌وه وتیشی: ئه‌و
لێكۆڵینه‌وه ده‌ریخستووه هه‌ندێك پێگه‌ی ئینته‌رنێتی وه‌ك
فه‌یسبوك یان مای سبیس، شوێنی هه‌ندێك ناوه‌ندی
كۆمه‌لاَیه‌تی وه‌كو پاركه‌كان و بازار‌و شه‌قامیان گرتۆته‌وه
بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تی به هێز،
هه‌رچۆن ئینته‌رنێت ئه‌مڕۆ بۆته بوارێك بۆ "داهێنان و
كرانه‌وه".
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه له لایه‌ن كۆمپانیای ماك ئارسه‌ره‌و
به‌رێوه‌چوو له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی ته‌وادایه، له
باره‌ی فێركردن‌و هۆكاری راگه‌یاندنی ژماره‌یی و بڕی 50
ملیۆن دۆلاری تێچووه كه تایبه‌ته به هه‌رزه‌كاران و
ماوه‌ی پێنج هه‌زار كات ژمێری خایاندووه. مه‌به‌ستیش له‌م
لێكۆڵیینه‌وه‌یه كه له ژیر ناوی (پرۆژه‌ی لاوانی
ژماره‌یی) دا، گه‌شتنه به دیدێكی ئه‌تنۆگرافی بۆ
دۆزیینه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه‌یی مندالاَن ده‌یگرنه به‌ر بۆ
فێربوون و كات به‌سه‌ربردن و گرێدانی په‌یوه‌ندی
كۆمه‌لاَیه‌تی
|