ماڵپه‌ڕی بێ سنوور ماڵپه‌ڕێکی کوردی یه‌ بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌موو بابه‌تێکی نوێ به‌ بێ سنوور
 
گۆشتی‌ سوور كه‌م بخۆن
ده‌زگای‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ خواردنی‌ زۆری‌ گۆشتی‌ سوور، ئه‌گه‌ری‌ توشبون به‌ نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كانی‌ دڵ و شێرپه‌نجه‌ زیاتر ده‌كات.
به‌ پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ ده‌زگاكه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 10 ساڵدا ئه‌نجامدراوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ زیاتر گۆشتی‌ سپی‌ ده‌خۆن كه‌متر توشی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ و شێرپه‌نجه‌ ده‌بن.
به‌ پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ چه‌نده‌ گۆشتی‌ سوور بكوڵێت یان زیاتر سوور بكرێته‌وه‌ و ببرژێنرێت، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش ماده‌ی‌ مه‌ترسیداری‌ لێ‌ دروستده‌بێت كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ توشبونی‌ مرۆڤ به‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ و دڵ
 
 

 

Copyright © all raghit reserved besnwr.com سه‌رجه‌م مافی هه‌موو بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ بێ سنوور

Free Web Hosting