-
- به ناوی
خوای په‌روه‌ردگار
-
- ڕۆژی هه‌وڵ و تێکۆشان و
کاتی هه‌ڵسوڕانته
- تاکه‌ی حه‌پسی زه‌حاله‌ت
تاج‌و نه‌جمه‌ی شانته
- کاتی هۆشیاریته خه‌وو
زنجیره‌ی ئه‌ژنۆو ڕانته
- حه‌یفه تۆ فکر و خه‌یاڵی
گه‌ردش و سه‌یرانته
-
- بێ گومان مرۆڤ بۆ سه‌رکه‌وتن
هاتوه‌ته دنیاوه له‌ناوو ئه‌چێت به‌ڵام قه‌ت نادۆڕێت ! دۆڕاوو
که‌سێکه که خۆی دان به دۆڕانی خۆی دا بنێت هه‌ر بۆیه هه‌وڵ دان
باشترین پیشه‌یه ، هه‌وڵ بده له کاره‌کانتا بخنکێیت نه‌ک له
نائومێدی دا گه‌ر شکه‌ست نه‌بێت براوه‌ش وجودی نییه هه‌موو
شکه‌ستێکیش ته‌جروبه‌یه‌که و هه‌نگاوێک له ئامانجه‌کانمان
نزیکمان ئه‌کاته‌وه بۆ پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتن مرۆڤ پێویستی
به سێ شته یه‌که‌م ئیراده دووهه‌م ئیراده سێ هه‌م
ئیراده ؟؟
- وه منیش حه‌زم کرد به‌وو
به‌هرانه‌ی که هه‌مه به‌ره‌و خاڵی مه‌به‌ست هه‌نگاو بنێم که
ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له هه‌وڵه‌کانم دانان و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م
ماڵپه‌ڕه بۆ سوود به‌خشین به گه‌له‌که‌م که به دڵنیای یه‌وه
به وه‌زیفه‌ی شه‌خسی هه‌ر که‌سێکی ئه‌زانم که به شێوازێک له‌و
شێوه‌ی که له توانای دایه هه‌وڵ بۆ به‌رز ڕاگرتن و به‌ره‌و پێش
بردنی نیشتمانه‌که‌ی بکات ئه‌گه‌ر که‌میش بێت گرنگ نییه ، قه‌تره
قه‌تره‌ی بارانه که ده‌ریاکان پێک دێنێ ؟
- به‌و هیوایه‌م که توانیبێتم
خزمه‌تێکی بچوک به گه‌له‌که‌م بکه‌م وه خۆشتان ئه‌توانن شایه‌ت
حاڵی من بن به به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌م ؟
- ماوه‌ته‌وه بڵێم
کێم ؟ من راستی محمد حیده‌ر له دایک بوی 1985 خه‌ڵکی
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدم
- له‌گه‌ڵ ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ
ئێوه‌ی به‌ڕێز