مردنی منداڵێک به‌هۆی پێکه‌نینه‌وه له‌به‌ر هه‌دیه‌ی له‌دایک بوونی
مناڵێكی به‌ریتانی ته‌مه‌ن 12 ساڵ
له رۆژی یادی له‌دایك بونیدا له خۆشی ئه‌و دیارییه‌ی بۆی هاتبوو مرد
رۆژنامه‌ی(دایلی مایل)ی به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا مارتن ماكری له
كاتێكدا سه‌رگه‌رمی كردنه‌وه‌ی ئه‌و دیاریانه بوو كه له‌لایه‌ن خزم و
دۆستانیه‌وه بۆی هاتبوو ئه‌و دیارییه‌ی بینی كه باوكی بۆ رۆژی
له‌دایكبوونی بۆی كڕیبوو، دیاریه‌كه‌ش بریتی بوو له‌و یاریه گه‌وره
میكانۆیه‌ی كه مارتن زۆر تامه‌زرۆی بوو، بۆیه كاتێك ئه‌بینَی باوكی
ئه‌و شته‌ی كردووه‌ته دیاری كه ئه‌م زۆری حه‌ز لێیبووه به پێكه‌نین
ئه‌م خۆشیه‌ی ده‌رئه‌بڕی و ئه‌وه‌نده پێئه‌كه‌نێ تا ته‌نگه نه‌فه‌س
ئه‌بێت و ئه‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی. پزیشكه‌كان هۆكاری مردنی ئه‌م
مناڵه‌یان گێڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشیه‌كی قورسی
ته‌نگه‌نه‌فه‌سی له‌گه‌ڵدا بووه و توشی جه‌ڵته‌ی دڵی كردووه، ئه‌گه‌ر
چی باوكی زۆر هه‌وڵ ئه‌دات كوڕه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته خه‌سته‌خانه
به‌لاَم هه‌وڵه‌كه‌ی بێسوود ئه‌بێت و له باوه‌شی باوكی‌دا گیان له
ده‌ست ئه‌دات.
|