كۆپییه‌كی قورئان ده‌خرێته پێوه‌ره
دێرینه به‌نرخه‌كانه‌وه
له‌سه‌ر داوای
ناوه‌ندی پاراستنی پێوه‌ره دێرینه‌كان له ناوچه‌ی (تشینگهای) باكوری
خۆرئاوای چین، ناوه‌ندی نیشتمانی چین بۆ پاراستنی ئاسه‌واره
دێرینه‌كان كۆپییه‌ك له نوسراوی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزی خسته
ناو لیستی پێوه‌ره دێرینه به‌نرخه‌كان.
نوسراوی
ئایه‌ته قورئانه‌كه له 30 به‌ش پێكهاتووه كه له‌سه‌ر 681 پارچه
كاغه‌ز نوسراوه و به یه‌كێك له كۆنترین كۆپی نوسراوی ئایه‌تی قورئان
ده‌ژمێردرێت له جیهاندا.
سه‌باره‌ت
به‌بوونی ئه‌و نوسراوه قورئانه له چین، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناوه‌ندی
نیشتمانی چین بۆ پاراستنی ئاسه‌واره دێرینه‌كان رایگه‌یاند: 700 ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كی موسڵمانه‌وه كه به (سالار)
ناسراون له ئاسیاوه ئه‌و قورئانه‌یان بۆ چین هێناوه.
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
|