زیانه‌کانی که‌م خه‌وی
توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئه‌وه‌یان
ده‌رخستووه كه كه‌م خه‌وی ئه‌بێته هۆی دروستبوونی خه‌مۆكی وپه‌ستانی
ده‌روونی و له‌ده‌ستدانی توانای ووردبینی.
پزیشكه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی خه‌مۆكی ئه‌بن
له‌كاتی خه‌وتندا توانای هه‌ناسه‌دانیان 5 جار كه‌متره له‌و كه‌سانه‌ی
دووچاری خه‌مۆكی نه‌بوون.
ستیكغودی توێژه‌ره‌وه له زانكۆی هارفاردی ده‌ڵێت:زۆربه‌ی ئه‌و
كه‌سانه‌ی توشی خه‌مۆكی و نه‌خۆشی شیزۆفرینیا ئه‌بن هۆكاره‌كه‌ی
ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌م خه‌وی و تێكچوونی عه‌قڵی.
له لایه‌كی تره‌وه رۆژنامه‌ی(دایلی مایل)یئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه(بول
بیبارد)ی توێژه‌ر وتی:زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دووچاری نه‌خۆشی
ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ئه‌بن و به‌گران هه‌ناسه‌یان بۆ ئه‌درێت و هه‌ست به
ئاره‌ق كردنه‌وه‌و قه‌له‌قی و خه‌مۆكی ئه‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به
كه‌می ئه‌خه‌ون و خه‌وتنیان وه‌ك مرۆڤی ئاسای نیه.
هه‌روه‌ها د.مات ولكر له زانكۆی كالیفۆرنیا پێی وایه ئه‌و كه‌سانه‌ی
دووچاری كه‌م خه‌وی ئه‌بن وایان لێدێت به‌شێك له چالاكیه‌كانی مێشكیان
ئه‌وه‌ستێت و به‌شێوه‌یه‌كی ره‌شبین سه‌یری ژیان ئه‌كه‌ن و توانای
تێكه‌لاَوی و قسه كردنیان له خه‌ڵكی ئاسایی كه‌متره و ناتوانن به
ئاسانی له‌گه‌ڵ ئه‌و ژینگه‌یه‌دا تێكه‌ڵ بن كه تیایدا ئه‌ژین.
|