له‌وانه‌یه باوكه 13ساڵانه‌كه باوك نه‌بێت
دادگایه‌كی به‌ریتانیا بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و راپۆرتی له‌سه‌ر
ئه‌و دوومنداڵه به‌ریتانیایه قه‌ده‌غه كرد كه ماوه‌یه‌ك به‌رله
ئێستا منداڵێكیان بوو.
سه‌ره‌تا رۆژنامه‌ی سانی به‌ریتانیا هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بلاو كرده‌وه
كه كوڕێكی 13 ساڵان بوه‌ته باوك و دایكی مناڵه‌كه‌ش ته‌نها 15 ساڵ
ته‌مه‌نیه‌تی.
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتو تاقیكردنه‌وه‌ی دی ئێن ئه‌ی بكرێت بۆ
ئه‌وه‌ی كه بزانرێت ئایا به‌راستی ئه‌و منداڵه له كوڕه سیانزه
ساڵانه‌كه‌یه یان نا به‌ڵام كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بۆیان نیه ئه‌و
هه‌واڵه بگوازنه‌وه.
داوه‌ری دادگاكه رایگه‌یاندووه كه بلاَوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ
له‌باره‌ی ئه‌و منداڵه به پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی هه‌شته‌مه‌ی
جاڕنامه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپایه سه‌باره‌ت به مافه‌كانی مناڵ
قه‌ده‌غه‌یه
|