منداڵێک و سه‌گێک له هیند به
ماره‌ی یه‌ک ده‌رهێنران
مندڵێكی هیندی بۆ ئه‌وه‌ی له هێرش و په‌لاماری
ئاژه‌ڵه دڕنده‌كان به‌دوور بێت، له مه‌راسیمێكدا ژیانی هاوسه‌ری
له‌گه‌ڵ سه‌گێكی ماڵه دراوسێكه‌یان پێكهێنا.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه، له هه‌رێمی "جاجبور" له
ویلایه‌تی "ئۆریسا"ی رۆژهه‌ڵاتی هیندستان له مه‌راسیمێكی گه‌وره‌دا
منداڵێكی شیره‌خۆره به‌ناوی "ساجولا" ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌گێكی
مێیه پێكهێناوه.
له‌مباره‌یه‌وه، باوكی ساجولا "سانارۆمالا مۆندا" گوتویه‌تی، ساجولا
ددانی سه‌ره‌وه‌ی كه‌وت له‌كاتێكدا هێشتا ته‌مه‌نی دووساڵانه، ئه‌م
كاره له‌ناو هۆزه‌كه‌مان هۆزی "مۆندا" به شووم داده‌نرێت بۆیه بۆ
لادانی هه‌ر نه‌فره‌تیه‌ك له‌سه‌ر ئێمه و منداڵه‌كه‌مان دووربوونی له
هێرشی بڵنگ و ئاژه‌ڵه درِنده‌كان ئه‌م مه‌راسیمه‌مان رێكخست.
جێی ئاماژه‌یه، پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵ له
یاسایی ده‌وڵه‌تی هیندستان په‌سه‌ندنه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌م كاره له
نێوان هۆز و خه‌ڵكه گوند نشینه‌كان زۆر باوه. |