کورد
یاخیبووه هه‌میشه‌ی یه‌كه‌ی عێراق
رۆژنامه‌یه‌كی چاپی به‌ریتانیا ئاماژه به یاخیبوونی
به‌رده‌وامی كورد ده‌كات له‌دژی رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی
عێراق
رۆژنامه‌ی ئیندپێندنت- له سه‌روتاری رۆژی 23ی ئه‌م مانگه‌یدا
باسی له‌وه‌كردوه له‌دوای هه‌ره‌سهێنانی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی
له‌جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا كورد نه‌یویستوه ببێته به‌شێك
له‌عێراق چونكه بۆ خۆیان خاوه‌نی زمان و شوناسی تایبه‌تن،هه‌ربۆیه
زۆرجار له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی و مافی ئۆتۆنۆمیدا یاخیبوون
كورد له سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا ناڕه‌حه‌تی زۆریان چه‌شتوه.
له‌به‌شێكی تری سه‌روتاره‌كه‌ی رۆژنامه‌ی ئیندپێندنت-ئاماژه
به‌ئه‌گه‌ری جه‌نگێكی نوێ ده‌كات كه‌ره‌نگه به‌رۆكی عێراق بگرێت
ئه‌ویش جه‌نگی نێوان كوردوعه‌ره‌به به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی
تونوتیژی له ناوچه‌كانی به‌غداو شوێنه‌كانی تری عێراق روویان
له‌كه‌مبوونه‌وه كرد.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه سه‌قامگیربوونی ئاشتی له عێراق خه‌ونه و
سوپای عێراقیش به‌بێ راوێژكردن به ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووك و
ئه‌و ناوچانه‌ی تركه‌كێشه‌یان له‌سه‌ر یه‌كه‌ی سه‌ربازی ره‌وانه
ده‌كات و ده‌یانجوڵێنێت،هه‌روه‌ها ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیانه‌ش كه
ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌كرێن كورد نین سه‌رباری بوونی كورد
له‌سوپای عێراقدا.
رۆژنامه‌كه ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه‌له‌هه‌ندێك ناوچه‌دا
ململانێكانی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب خوێناوی بووه،هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی
له‌پارێزگای موسڵ روویداوه و تائێستا 2000 هاولاَتی كورد كوژراون و
127 هه‌زار هاولاَتی دیكه‌ش له‌و
پارێزگایه‌ده‌ربه‌ده‌ربوون،به‌تایبه‌تیش ئه‌و كوردانه‌ی كه له
به‌شی خۆرئاوای رووباری دیجله‌نیشته‌جێبوون.هه‌روه‌ها ئاماژه
به‌ده‌ربه‌ده‌ربوونی خێزانه مه‌سیحیه‌كانی شاری موسڵ كراوه كه
له‌ئێستادا هه‌ندێكیان ده‌ستیان به‌گه‌ڕانه‌وه كردوه.رۆژنامه‌كه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی
پارێزگاكان له‌نه‌ینه‌وا هاوسه‌نگی هێز گۆڕاوه‌و كورد به‌به‌راورد
به‌جاران ئه‌وبالاَ ده‌ستیه‌ی نه‌ماوه
دیسان رۆژنامه‌كه باس له كورده‌كانی نیشته جێی ناوچه
كێشه‌داره‌كان ده‌كات كه كردوه‌ی خۆكوژیان له‌دژ ئه‌نجام ده‌درێت و
له‌هه‌مان كاتیش‌دا لایه‌نی عه‌ره‌بی كورد به پاكتاو كردنیان له‌و
ناوچانه‌دا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.رۆژنامه‌ی ئیندپێندنت- هێمای به دوا
لێدوانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
كردوه كه تیایدا ته‌ئكیدیكردوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر به‌ر له‌كشانه‌وه‌ی
هێزه‌كانی ئه‌مریكا چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان
هه‌ولێرو به‌غدا نه‌كرێت ئه‌وا شه‌ڕله‌نێوان هه‌ردولادا رووده‌دات.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه گه‌ر ئه‌و ململانێیه‌ی نێوان
كوردوعه‌ره‌ب له‌عێراقدا ته‌شه‌نه نه‌سێنێت ئه‌وا باراك ئۆبامای
سه‌رۆكی ئه‌مریكا پلانی كشانه‌وه‌ی 142 هه‌زار سه‌رباز له‌م ولاَته
جێبه‌جێده‌كات
ڕادیۆ نه‌وا |