ماری ئه‌فسوناوی ئه‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ دورگه‌ی بۆرنیۆ
ئه‌فسانه‌یه‌كی دانیشتووانی رووباری بالی
له‌دوورگه‌ی بۆرنیۆ، ئاماژه به‌مارێك ده‌كات كه درێژییه‌كه‌ی
ده‌گاته 100 مه‌تر‌و كه‌لله‌سه‌ری به‌قه‌باره‌ی كه‌لله‌سه‌رێكی
ئه‌ژدیهای ئه‌فسووناوی گه‌وره‌یه
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا تونراوه له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه وێنه‌ی مارێكی
هاوشێوه‌ی ئه‌و ماره ئه‌فسووناویه تۆمار بكرێت، كه درێژیه‌كه‌ی
100 مه‌تر ده‌بێت
به‌پێی بیروبۆچوونی دانیشتووانی ناوچه‌كه، ئه‌و ماره‌ی وێنه‌ی
گیراوه ماری (ناباو)ی ئه‌فسووناوییه‌و بۆ جارێكی دیكه
گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شوێنی سروشتی خۆی كه دوورگه‌ی (بۆرنیۆ)یه
دوورگه‌ی بۆرنیۆ كه ده‌كه‌وێته خۆرهه‌لاَتی باشوری كیشوه‌ری
ئاسیا‌و تاكه دوورگه‌یه له‌جیهاندا كه ده‌كه‌وێته نێوان سێ
ولاَته‌وه، وڵاته‌كانیش بریتین له‌ئینۆنیزیا‌و مالیزیا‌و برۆنای
|