له چین بارانی ده‌سکرد درووس
کرا
له به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌زگای كه‌شناسی
چینییه‌وه رایگه‌یاند: به‌رپرسانی كه‌شوهه‌وا نزیكه‌ی 2392 گوللـه
تۆپ و 409 مووشه‌كی له 127 كرده‌وه‌ی خه‌ستكردنه‌وه‌ی هه‌وره‌كاندا
ته‌قاندووه
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌و ناوچانه‌ی دووچاری
وشكه‌ساڵی بوونه‌ته‌وه وه‌ك ناوچه‌كانی خنان و قانسو نینگشی و شنشی
و شانشی و هوبی و ئانهوی باران چڕكراوه‌ته‌وه
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی
ده‌زگای كه‌شوهه‌واوه له ناوچه‌ی خنان كه یه‌كێك له ناوچه
به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی گه‌نمه له ناوه‌ڕاستی چیندا و رووبه‌ڕووی
توندترین حاڵه‌تی وشكه‌ساڵی بۆته‌وه باران به‌ڕێژه‌ی 5 ملیمه‌تر
له 17 پارێزگا و شاردا باریوه
سه‌نته‌ری كه‌شناسی نیشتمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تا ئه‌مڕۆ
چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌ڕێژه‌ی 1 بۆ 5 ملیمه‌تر بارانی ده‌ستكردیان
لێباریوه و له‌چه‌ند به‌شێكی ناوچه‌كانی شنشی و شانشی و هوبی و
ئانهوی هه‌وری چڕ بونه‌ته‌وه
سه‌نته‌ره‌كه پێشبینی ده‌كات ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ باران و به‌فر له
چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووری خۆرئاوا و باشووری خۆرئاوا‌و ناوه‌ڕاستی
چیندا ببارێت.
شایانی باسه ده‌سه‌ڵاتدارانی چین حاڵه‌تی نائاسایی قورسیان
راگه‌یاند بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و وشكه‌ساڵییه‌ی له تشرینی
دووه‌مدا زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باكووری گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه 7.10
ملیۆن هێكتار به‌روبووم و 37.4 ملیۆن كه‌س و 1.2 سه‌ر ئاژه‌ڵ تا
ئه‌مڕۆ زیانیان بوون
|