دروس کردنی
شه‌راب له میزی مانگا
هه‌ردوو رۆژنامه‌ی ده‌یلی
ته‌له‌گراف و تایمزی به‌ریتانیا راپۆرتێكیان سه‌باره‌ت به دروستكردنی
شه‌رابێك له میزی مانگا له وڵاتی هیندستان بڵاوكرده‌وه
تایمز له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵه‌ی پارێزگاری له مانگا
به‌ناوی سوایامسیفاك سینگ كۆنترین و گه‌وره‌ترین رێكخراوی
هندۆسه‌كانه، له‌ساڵی 1925 ه‌وه دامه‌زراوه‌و نزیكه‌ی 8 ملیۆن
ئه‌ندام له‌خۆ ده‌گرێت، ئامانجی پاك كردنه‌وه‌ی وڵاتی هنیدستانه
له‌بیانییه‌كان، هه‌روه‌ها پته‌وكردنی كه‌لتور و رۆشنبیری چینی هندۆسه
هندۆسه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانگا ده‌په‌رستن پێیان وایه سه‌ربڕینی
مانگا كارێكی نایاسایی و ناڕه‌وایه
له‌م باره‌یه‌وه ئۆم براكشاه به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م رێكخراوه ئاشكرای
كرد له ماوه‌یه‌كی نزیكدا پڕوپاگه‌نده‌ی شه‌رابێكی گازی به‌ناوی
"گواجال" بڵاو ده‌كرێته‌وه، شه‌رابی گازی گواجال له میزی مانگا دروست
ده‌كرێت، ره‌نگه پێش كۆتایی ئه‌مساڵ بكه‌وێته بازاڕه‌وه
براكشاه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌م خواردنه‌وه‌یه له
ساڵی 2001 ه‌وه زۆر تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر كراوه و به‌پێی
رێنمایی ته‌ندروستی جیهانی دروست ده‌كرێت به‌جۆریك تێكه‌ڵ به‌گیای
پزیشكی ده‌كرێت، هیچ بۆنێكی میزی نییه و تام و چێژێكی خۆشی هه‌یه و
ته‌ندروسته بۆ له‌ش و هیچ مادده‌یه‌كی ژه‌هراوی تێدا نییه، واته
شانبه‌شانی شه‌رابه گازییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێت
تایه‌فه‌ی هندۆس له‌گونده‌كانی هیند پاشماوه‌ی مانگا بۆ سووته‌مه‌نی و
له‌ناوبردنی میكرۆب ته‌نانه‌ت وه‌كو ده‌رمانیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی
نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر و شێرپه‌نجه به‌كاردێنن، جگه له‌مانه‌ش
له‌ڕێوڕه‌سمی ئاینیدا میزی مانگا بۆ خۆ پاككردنه‌وه‌ی له‌ش به‌كاری
ده‌هێنن
رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌م جۆره خواردنه‌وه
نوێیه شۆڕشێك له بازاڕی جیهان به‌رپاده‌كات ئیتر میزی مانگا وه‌كو
گیراوه‌یه‌كی پزیشكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی جۆره‌ها نه‌خۆشی به‌كار
ده‌هێنرێت هاوكات زیاتر بیروباوه‌ڕی فیكری له‌ناو هندۆسه‌كان
ده‌چه‌سپێت
سه‌رچاوه پی ی‌و که‌ی |