دارچناره‌كه‌ی خانزادی میری سۆران 450
ساڵی تێپه‌ڕاند
به‌گوێره‌ی مێژوو خانزادی میری
سۆران له‌ساڵی (1545 ز) هاتۆته هیران كه ئه‌وكاته هیران چه‌ند
ماڵێكی له‌شێوه‌ی تازه دێیه‌ك لێبووه‌و ئاوێكی زۆری لێبووه
به‌هۆی ئه‌م ئاوه زۆره‌وه دڕكوداڵ و بیشه‌رانێكی زۆر رووبه‌ری یه‌ك
كیلۆمه‌تر زیاتری داپۆشیوه، بۆده‌رخستنی ئاوه‌كه‌و دروستكردنی مزگه‌وت
له‌گونده‌كه میر خانزاد ئه‌وكاته به‌رِوبه‌ری 500 مه‌تر چوارگۆشه
ده‌وره‌ی ئاوه‌كه‌ی له‌بیشه‌ران پاك كردۆته‌وه‌و مزگه‌وتێكی روو
له‌ڕۆژهه‌ڵاتی لێدروستكردووه‌و دارچنارێكیشی له‌سه‌ر ئاوی
مزگه‌وته‌كه‌دا چاندووه كه به‌پێی مێژووی هاتنی میر خانزادخان
بۆهیران ئه‌مساڵ ته‌مه‌نی ئه‌م دارچناره زیاتر له 450 ساڵ تێپه‌ڕ
ده‌كات
ئه‌م دارچناره‌ی كه‌ئێستا له‌حه‌وشی مزگه‌وته‌كه‌دایه ئه‌ستوری قه‌دی
6 مه‌ترو 12 سانتیمه‌تره‌و به‌رزی زیاتر له 20 مه‌تره‌و تاكه‌دارێكه
له‌سنوری دۆڵی خۆشناوه‌تی به‌م قه‌باره‌و ئه‌ستوری و گه‌وره‌ییه و
مێژووه كۆنه‌وه هه‌بێت و مابێته‌وه
|