{{{{{{{{ www.besnwr.com }}}}}}}}

 

هەنگوین تەنیا شیرینییەك كە سوود بە ددان دەگەیەنێ

 سوودەكانی هەنگوین، گەلێكن زۆرن و لێرەدا ناكرێ هەموویان باس بكرێ هەنگوین تەنیا شیرینییەكە كە نە تەنیا زیانی نییە بگرە زۆریش سوودمەندە تەنیا مادەی شیرینی هەنگوین نییە كە سوودی هەیە بگرە ئەو مادانەی كە هەنگوینیان لێ پێكهاتووە
كۆمەڵێك مادە و ڤیتامینی بە سوودن.هەنگوین پڕە لە ماددەی گلوكوز و فروكتوز و مادەی كانزایی وەك مانیزیۆمپتاسیۆم كالسیۆم كالریدسیۆم گوگرد ئاسن و فۆسفۆت

بەهۆی بوونی مادەی دژە باكتریا هەنگوین نە تەنیا بۆ ددانەكان زیانی نییە بگرە دەبێتە هۆی ئەوەی كە كاریگەری مادەی فلۆراین كە لە چای دایە و دژە بەكتریایە ئەكتیڤ ببێت بەڵام ئەگەر چا بە شەكر بخورێتەوە زۆر زیان بەخشە چونكە ئەو مادەیەی ئاماژەمان پێدا چالاك نابێت هەنگوین رێژەی كالوری واتە وزەی كەمی تێدایە بە بەراورد بە مادە شیرینییەكانی دیكە  رێژەی وزەی كەمترە شیرینی هەنگوین هیچ كات نابێتە هۆی چوونە سەری كێشی لەش هەنگوین سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی دژە ئوكسیدە رۆڵی گرنگ لە بەرگری كردن لە شێرپەنجە و نەخۆشی دڵدا دەگێڕێ وا باشترە ئەو دایكانەی كە كاتی منداڵبوونیان نزیك بۆتەوە هەنگوین بخۆنچونكە هەنگوین ژانی منداڵ بوون كەم دەكاتەوە و شیری دایك زیاتر دەكات ؟

 

 

 

 

[ save ]
ئه‌م لاپه‌ڕه‌ هه‌ڵگره‌
ئه‌م لاپه‌ڕه‌ چاپ بکه‌
1.1.2009
www.besnwr.com * email : besnwr@yahoo.com * tel: 00447853818846
Copyright © besnwr.com all raghit reserved for besnwr.com
1.1.2009
www.besnwr.com
سه‌رجه‌م مافی هه‌موو بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ بێ سنوور
www.besnwr.com
Free Web Hosting