ئه‌م هه‌واڵه مژده‌یه‌که
بۆ قه‌ڵه‌وه‌كان
دادگای باڵای كه‌نه‌دا بڕیاریدا كورسییه‌ك به خۆڕایی له نێو
فرۆكه‌كاندا بۆئه‌و كه‌سانه دابین بكات، كه زۆر قه‌ڵه‌ون و له یه‌ك
كورسیدا جێیان نابێته‌وه
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای باڵای كه‌نه‌دا
كه‌سانی كه‌مئه‌ندامیش ده‌گرێته‌وه‌و له‌مه‌ودا فڕۆكه‌كانی كه‌نه‌دا
ته‌نها پاره‌ی یه‌ك كورسی له كه‌سانی قه‌ڵه‌وو كه‌مئه‌ندام
وه‌رده‌گرن و كورسییه‌كی تریان به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆته‌رخان ده‌كه‌ن
ئه‌م بڕیاره‌ش دوای ئه‌وه هات كه كێشه‌ی جێ نه‌بونه‌وه‌ی كه‌سێكی
قه‌ڵه‌و له فڕۆكه‌یه‌ك دا گه‌یشتۆته دادگا ؟؟
|