{{{{{{{{ www.besnwr.com }}}}}}}}

 

ئەوو هۆكارانەی دەبنە هۆی زوو قژ سپی بوون

 سپی بوونی قژ یەكێكە لە هێماكانی بە ساڵداچوون چونكە تێپەڕبوونی زەمەن قژی مرۆڤ سپی دەكات بەڵام هەمیشە سپی بوونی قژ پەیوەندی بە تەمەنەوە نییە زۆر كەس هەیە تەمەنێكی ئەوتۆشی نییە كەچی سەری سپی بووە و هی واش هەیە تەمەنێكی زۆری هەیە هێشتا مووی سەری رەشە؟

 كەوایە هەلومەرج و هۆكاری دیكە هەیە بۆ سپی بوونی قژ پرسیارێك دێتە گۆڕێ ئەویش ئەوەیە مووی مرۆڤ بۆ سپی دەبێت؟

 لە وەڵامدا دەڵێین لە خوارەوەی پیوازەی موو كۆمەڵە خانەیەك هەیە كە بە "ملانوسیت" ناسراون كە بەردەوام مادەیەك بەناوی ملانین دروست دەكەن هەر ئەو مادەیە دەبێتە هۆكاری پێكهێنانی رەنگ لە موودا كاتێك ئەو خانانە ئەو مادەیە دەرنەدەن قژ بێ رەنگ دەبێت و لە راستیدا سپی دەبێت، ئەگەر مادەكە كەمتر لە شێوەی ئاسایی خۆی بێت ئەوكات مووەكە ماش و برنج دەبێتواتە (تێكەڵاوێك لە سپی و رەش). ئەو خانانە هەر دە ساڵێك 10%ی بەرهەمهێنانی مادەی ملانین كەم دەكەنەوە ئەویش دەبێتە هۆكاری سپی بوونی قژ تەمەنی ناوەنجی سپی بوونی موو لە مرۆڤە سپی پێستەكاندا 34 ساڵ و لە رەش پێستەكاندا 42 ساڵە خۆراك و رەنگی موو لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە كەمبوونی مادە كانزاكانی وەك ئاسن مەنگینز تیتانیۆم مس هۆكاری سەرەكی سپی بوونی موون ئەوانەی كە بەهۆی خۆراكەوە تووشی سپی بوونی مو دەبن پێویستە میوەكانی وەك هەرمێ قۆخ و هەروەها سەوزەكانی وەك سیر پیاز توور بخۆن جگە لەوەش بازیلیا كوارگ چەرەزات و تەماتە مۆز رێژەیەكی بەرچاویان كانزای مس تێدایە رەنگە بەرگری بكات لە سپی بوونی قژ نەخۆشیش پەیوەندییەكی زۆری هەیە بە سپی بوونی قژەوە نەخۆشی تیرۆئید یان كەمخوێنی رێجێمكی قورس و مەودادار دەبنە مایەی سپی بوونی قژ جگەرە كێشان دەكرێ وەك هۆكارێكی سپی بوونی قژ سەیری بكرێ توێژینەوەكان دەریانخستووە سپی بوونی قژ لە مرۆڤی جگەرەكێش 4 بەرابەری ئەوانەیە كە جگەرە ناكێشن هۆكارەكەشی بۆ نەگەیشتنی ئۆكسیجین بۆ پیوازەكانی موو دەگەڕێتەوە

 

 

 

 

[ save ]
ئه‌م لاپه‌ڕه‌ هه‌ڵگره‌
ئه‌م لاپه‌ڕه‌ چاپ بکه‌
1.1.2009
www.besnwr.com * email : besnwr@yahoo.com * tel: 00447853818846
Copyright © besnwr.com all raghit reserved for besnwr.com
1.1.2009
www.besnwr.com
سه‌رجه‌م مافی هه‌موو بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ بێ سنوور
www.besnwr.com
Free Web Hosting