خاوه‌نی درێژترین مووی گوێچكه
ئه‌م هاوڵاتییه‌ی كه له وێنه‌كه‌دا دیاره
ناوی له كتێبی گینسدا بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان تۆمار كراوه وه‌ك
خاوه‌نی درێژترین مووی گوێچكه رادهاكانت باجبای ته‌مه‌ن 58 ساڵ
خه‌ڵكی هندستانه له ساڵی 2003وه ناوی له كتێبی گینسدا
تۆماركراوه وه‌ك خاوه‌نی درێژترین مووی گوێچكه كه ئه‌و كات
درێژییه‌كه‌ی 13 سم بوو ئه‌م هاوڵاتییه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی نازناوی
خاوه‌نی درێژترین مووی گوێ له‌ده‌ستنه‌دات زۆر به‌باشی خزمه‌تی
گوێچكه‌ی ده‌كات‌و شامپۆی تایبه‌ت به‌كارده‌هێنێت بۆ پاككردنه‌وه‌ی
مووی گوێچكه‌ی ئه‌م هاوڵاتییه له ته‌مه‌نی 18ساڵییه‌وه مووی
گوێچكه‌ی نه‌بڕیوه ئێستاش درێژی مووی گوێچكه‌ی نزیكه‌ی 25سم
ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌هێشتنه‌وه‌ی مووی گوێچكه ئه‌م هاوڵاتییه
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات تاقیكردۆته‌وه ئه‌م كاره‌ی به‌ختی باشی
بۆ ده‌هێنێت رونیشیكرده‌وه ئێستا كوڕه‌كه‌ی هه‌مان كاری خۆی
ئه‌نجامده‌دات‌و مووی گوێچكه‌ی هێشتۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له
داهاتوودا جێگه‌ی خۆی بگرێته‌وه
؟
|