بەنی ددان باشترین كەرەسەی بەرگری كردن لە وەرینی ددانەكان
پسپۆرێكی شارەزا لە بواری دەم و دداندا دەڵێت گرنگی
سوود وەرگرتن لە بەنی ددان 10 جار باشترە لەوەی بە فلچە و مەعجون
بشۆدرێت چونكە بەنی ددان دەتوانێ نێوان كەلێنی ددانەكان كە شوێنی
كۆبوونەوەی بەكتریا و پیسییە خاوێن بكاتەوە هەروەها ئەو پسپۆرە دەڵێت
سوود وەرگرتن لە فلچە و مادەی فلۆراید كە لە مەعجوندا هەیە رێگایەكی
دیكەی پاراستنی ددانەكانن بەداخەوە گرفتێك كە لە كۆمەڵگای ئێمەدا
بەرچاوە ئەویش ئەوەیە كە نەخۆشەكانی دددان دكتۆری ددان و پسپۆری ددان
چاككردنیان لێ تێكچووە بۆیە بە زۆری سەردانی ددانساز دەكەن كە ئەویش
زانیارییەكی ئەوتۆی نییە سەبارەت بە نەخۆشیی رزینی ددان دەبینن پاش
سەردانی كردنی ددانساز نەتەنیا ددانەكە باش نەبووە بگرە بەرەو خراپتریش
رۆیشتووە هۆكارەكەشی بۆ نەزانینی هۆكاری رەشبوونی ددانەكە لەلایەن
ددانسازەكە دەگەڕێتەوە
|