له‌وڵاتی چین پاسێك بۆ له‌سێداره‌دان دروست ده‌کرێت
رێژه‌ی بریاری له‌سێداره‌دان له وڵاتی چین 4 به‌رامبه‌ری رێژه‌ی
جیهانییه ماوه‌یه‌كه وڵاتی چین به‌جێی له‌سێداره‌دان بۆ جێبه‌جێكردنی
حوكمی ئیعدام له كوتانی ماده ژه‌هراوییه‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ.
هه‌روه‌ها حكوومه‌تی چین بۆ جێبه‌جێكردنی بریاری له‌سیِداره‌دان پاسێكی
دروستكردووه كه تێدا ژووری له‌سیِداره‌دان هه‌یه‌و ئه‌م پاسه بۆ
هه‌ر شوێنێكی ئه‌و وڵاته كه تاوانبارێك بۆ له‌سیِداره‌دان هه‌بێ
ده‌روات و له ناو پاسه‌كه‌دا بریاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێ.
شێوازی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پاسه وه‌ك پاسه‌كانیتره به‌ڵام ئه‌ركی
له‌گه‌ڵ پاسه‌كانیتر زۆر جیاوازه. به‌رپرسانی وڵاتی چین پێیان وایه
جێبه‌جێكردنی بریاری له‌سیِداره‌دان به‌م شێوه‌یه زۆر مرۆڤانه‌ترو
شارستانیانه‌تره شێوازی پاسه‌كانی له‌سیِداره‌دان وه‌ك
ئۆتۆمبیله‌كانیتری پۆلیسی چینه‌و بۆ دروستكردنی هه‌ر پاسێك نزیكه‌ی
37هه‌زار تا 75 هه‌زار دۆلارخه‌رج ده‌كرێ و تا ئێستا 40 پاسی
له‌سیِداره‌دان دروستكراوه.
له وڵاتی چین 67 تاوان هه‌یه كه سزایان حووكمی له‌سیِداره‌دانه.
یه‌كه‌مین تاوانبارێك كه له ناو پاسی له‌سیِداره‌دان ، بریاره‌كه‌ی
جێبه‌جێكرا، "ژانگ شی جیانگ" بوو، یه‌كه‌مین تاوانی ژانگ دزی كردن له
ته‌مه‌نی 13 ساڵان بوو و ئێستا به تۆمه‌تی كوشتنی كه‌سێك
له‌سیِداره‌ده‌درێ ؟.
|