ساردی ریدبول زیان
به تهندروستی ئهگهیهنێت
سـاردی وزە بـەخــــشی "رید بول"
زیان بـەتـەندروستــــی هـــــەرزەكاران دەگەیەنێ لە رێكلامەكاندا
هاتوە كە ساردی "ریدبول" وزە بەخشە و هەستی شادی بۆ ئەوەی
دەیخواتەوە دەهێنێ بەڵام پزیشكان و شارەزایان بواری تەندروستی
دەڵێن ئەو ساردییە وزە بەخشە زیانەكانی لە سوودەكانی زیاترن
تیمێكی پزیشكی كە ئەو تاقیكارییان لەسەر 30 هەرزەكار كردووە
بۆیان دەركەوتووە كە كاتژمێرێك پاش
خواردنەوەی ساردی "رید بول" خوێنی ئەو كەسانەی ساردییەكەیان
خواردۆتەوە بەرەو پەیت بوون چووە ئەوەش
حاڵەتێكە بە زۆری بۆ ئەوانەی كە تووشی جەڵتەی دڵ دەبن دێتە پێش
هەرچەندە دەگوترێ ئەو ساردییە بۆ حەسانەوەی مێشك بە سوودە و
زەینی مرۆڤ دەباتە سەرێ هەربۆیە زۆربەی ئەوانەی وەرزش دەكەن ئەو
ساردییە دەخۆنەوە بەڵام وا دیارە
زیانمەندیشە ؟