خواردنه که‌م
چه‌وریه‌کان کاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر به‌هێزکردنی مێشك
توێژه‌ره‌وانی ئه‌ڵمانی له
زانکۆی(مونستێر) رایان گه‌یاند که ئه‌و که‌سانه‌ی خوارده‌مه‌نیه
که‌م چه‌وریه‌کان ئه‌خۆن زیاتر توانای بیرکدنه‌وه‌یان هه‌یه
به‌راود به‌و که‌سانه‌ی که چه‌وریه‌کان که‌مه له
خوارده‌مه‌نیه‌کانیاندا.
توێژه‌رانی ئه‌ڵمانی پێیان وایه که‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی
(ئه‌نسۆلین) توانای خانه ده‌مار گیریه‌کان زیاد ئه‌کات، هه‌روه‌ها
ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند که ئه‌وکه‌سانه‌ی رۆژانه برێکی که‌م
خوارده‌مه‌نی ئه‌خۆن هه‌میشه توانایه‌کی هزری باشیان هه‌یه‌و زۆر
هه‌ست به ئاسای باری ته‌ندروستیش ئه‌که‌ن.
له میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یادا توێژه‌ران (50) خۆبه‌خشی
ته‌مه‌ن (60) ساڵیان به‌سه‌ر (3) گروپدا دابه‌ش کرد.
گروپی یه‌که‌م رۆژانه له بری خوارده‌مه‌نیه‌کانیاندا رێژه‌ی
له30% کالۆرینیان که‌م کرده‌وه.
گروپی دووهه‌م به هه‌مان شێوه‌ی رێژه‌ی کالۆرینی گروپی یه‌که‌م
به‌ڵام له %20 چه‌وریه ناتێره‌کانیان بۆ خوارده‌مه‌نیه‌کانیان
زیاد کرد.
گروپی سێهه‌م سیسته‌می خۆراکیان نه‌گۆریو وه‌ك کۆنترۆڵێك به گروپی
یه‌که‌م و دووهه‌م دانران.
له دوای (3) مانگ توژه‌ره‌وان سه‌ره‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یان
ئاشکرا کردوو بۆیان ده‌رکه‌وت که گروپی یه‌که‌م گۆرانکاریان
به‌سه‌ردا هاتوه‌و کێشیان که‌می کردوه‌و توانای فێربونیان له‌و
ماوه‌یه‌دا زۆر زیادی کردوه،به‌ڵام هیچکام له گروپی دووهه‌م و
سێهه‌م ئه‌م گۆرانکاریانه‌ی گروپی یه‌که‌میان به‌سه‌ردا
نه‌هات.به‌مه‌ش بۆ تویژه‌ره‌وان ده‌رکه‌وت که که‌می ئاستی کالۆرین
یارمه‌تیده‌ره بۆ زیاتر کردنی هزری بیرکردنه‌وه‌کان و که‌م
کردنه‌وه‌ی کێش، هه‌روه‌ها هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین ئاسای یارمه‌تیده‌ره
بۆ گواستنه‌وه‌ی نیشانه‌کانی خانه‌کانی ده‌مار گیری ،به‌م پێیه‌ش
توانای بیرکردنه‌وه‌کان زیاد ده‌کات.