بۆچی
ته‌مه‌نی ئافره‌ت له پیاو زیاتره ؟؟
زۆر جار پیاوان هه‌ست به‌بێزاری
ده‌كه‌ن كاتێك هه‌ست به‌و راستیه ده‌كه‌ن كه زانست
سه‌لماندویه‌تی ره‌گه‌زی مێینه له ره‌گه‌زی نێرینه زیاتر
ده‌ژێ به‌جیاوازی 5 بۆ 15 ساڵ؟
لێكۆڵینه‌وه‌كان
ده‌ریانخستووه له 85%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو
100 ساڵانه‌وه‌یه له ره‌گه‌زی مێینه‌ن، كۆمه‌ڵێك هۆكاریش هه‌یه
كه وا ده‌كات ته‌مه‌نی ئافره‌ت له پیاو درێژ تر بێت ئه‌و
هۆكارانه‌ش زیاتر كه‌سین‌و ناتوانرێن رونكردنه‌وه‌یه‌كی ئاشكرای
بۆ بكرێت بۆ نمونه لانی كه‌م ئافره‌ت
10 ساڵ دره‌نگتر توشی نه‌خۆشی دڵ ده‌بێت هه‌رچه‌نده سه‌لماندنی
ئه‌م راستیه تائێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه
؛
به‌ڵام بۆچونێكی تر هۆكاری دره‌نگتر توشبوونی ئافره‌تان
به‌نه‌خۆشی دڵ بۆ كه‌می ماده‌ی ئاسن ده‌گه‌ڕێننه‌وه له خوێنی
ره‌گه‌زی مێینه‌دا
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك هۆكاری تر هه‌یه وا ده‌كات پیاوان زوتر
بمرن، له‌و هۆكارانه‌ش ئه‌و گوشارانه‌ی كه له كاتی ئیشكردن دا
دێته سه‌ریان، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كاری مه‌ترسیدار ئه‌نجامبده‌ن،
وه‌ك لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له كاتی سه‌رخۆشیدا، یان
خۆنه‌به‌ستنه‌وه به‌پشتێنی سه‌لامه‌تی
رونیشكراوه‌ته‌وه له ره‌گه‌زی نێرینه‌دا كۆمه‌ڵێك
هه‌ستی نێرینه‌یی هه‌یه كه به‌خراب به‌سه‌ریدا ده‌شكێته‌وه
وه‌ك كێشانی جگه‌ره به‌شێوه‌یه‌كی زۆر‌و گوێنه‌دان به‌و
خواردنه‌ی كه ده‌یخوات ئه‌مانه هه‌مووی هۆكارن وا ده‌كات
پیاوان له ئافره‌تان كه‌متر بژین ؛؛؛