له‌هه‌ولێر
وه‌زیرێكی سویسرا میوزیك ده‌ژه‌نێت
سه‌عات 4 ی سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ
یه‌كشه‌ممه 1/3 له‌هۆڵی سه‌نته‌ری رۆشنبیری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین،
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیمینارێكی
له‌باره‌ی ئه‌زمونی دیموكراتی و فیدرالی سویسرا و ئازادی
راده‌ربڕین بۆ پاتریۆس میونی وه‌زیری رۆشنبیری كانتۆنی جنێڤ –
سویسرا سازكرد.
سیمیناره‌كه به‌ئاماده‌بوونی ئیدریس هادی وه‌زیری خوێندنی باڵا و
توێژینه‌وه‌ی زانستی و فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی وه‌زیری رۆشنبیری و
محه‌مه‌د سدیق سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێوه‌چوو.
جگه له‌پێشكه‌شكردنی سیمیناره‌كه، وه‌زیری رۆشنبیری سویسرا
دووپارچه میوزیكی به‌ئامێری ئۆكۆردیۆن به‌هاوكاری تیپی هونه‌ری
میللی و تیپی بێساران پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد.