.
ئافره‌تێكى
ئه‌مریكى سێ منداڵى خۆى فڕێده‌داته ناو ده‌ریاوه
ئافره‌تێكى ئه‌مریکی به‌ناوى
"لاشاون هاریس" سێ منداڵى خۆی له سه‌ر پردێکی گه‌شتیاری
فڕێده‌داته ناو ئاوی که‌نداوی مه‌کسیك كه ئێستا ئه‌و
ئافره‌ته له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیرکراوه‌و دانیشی به
تاوانه‌كه‌ى ناوه
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ده‌لێن" ته‌مه‌نی منداڵه‌کان له نێوان شه‌ش
ساڵ و دووساڵ و شانزه مانگ دان هه‌روه‌ها تا ئێستا ته‌نها لاشه‌ی
منداڵێکیان به مردوویی دۆزیوه‌ته‌وه
به‌پێی هه‌والی رۆژنامه‌ی سان فرانسیسکو کرونیک ماوه‌ی دووساڵ
ده‌بێت ئه‌م ئافره‌ته تووشی نه‌خۆشی ده‌رونی بووه‌و له‌م
دواییه‌ش وازی له چاره‌سه‌رکردن هێناوه
شایانى باسه ئافره‌ته‌كه له‌گه‌ڵ هه‌رسێ منداڵه‌که‌ی له خانه‌ی
ئاواره‌کان ده‌ژیت پێش ئه‌م ڕوداوه‌ش کوڕی مامی خۆی ئاگادار
کردبووه‌وه که ده‌چێته نزکترین که‌ناری ده‌ریا بۆ ئه‌وه‌ی
خواردن به ماسی قرشه‌کان بدات .