؛25%ی
به‌ندکراوه‌کانی جیهان له ئه‌مه‌ریکایه
به‌پێی راپۆرتێکی ناوه‌ندی "پێ‌و"، ژماره‌ی
به‌ندکراوان له گرتووخانه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا، گه‌یشتۆته 7 ملیۆن
و 300 هه‌زار به‌ندکراو، به‌مه‌ش چاره‌کێکی ژماره‌ی گیراوه‌کانی
هه‌موو جیهان پێک ده‌هێنن.
به‌پێی راپۆرتێکی ناوه‌ندی "پێ‌و" که ڕۆژی
دووشه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه، ژماره‌ی به‌ندکراوان له
گرتووخانه‌کانی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا، له
ماوه‌ی ساڵی 2007ی رابردوودا رووی له زیادبوون کردووه و
گه‌یشتۆته 7 ملیۆن و 300 هه‌زار به‌ندکراو، به‌مه‌ش چاره‌کێکی
ژماره‌ی گیراوه‌کانی هه‌موو جیهان پێک ده‌هێنن
راپۆرته‌که له به‌ندیخانه و گرتووخانه و ناونده‌کانی چاکسازی و
پێگه‌یاندن ئاماده‌کراوه، که تێدا ئاماژه به‌وه کراوه که
گیراوه‌کان رێژه‌ی 3%ی دانیشتوانی ئه‌مه‌ریکا پێک ده‌هێنن
به‌به‌راوردیش له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان، دانیشتوانی
ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا رێژه‌ی 5%ی دانیشتوانی جیهان
پێک ده‌هێنن، به‌ڵام ژماره‌ی به‌ندکراوه‌کان بۆ رێژه‌ی 25%ی
ژماره‌ی به‌ندکراوه‌کانی هه‌موو جیهان به‌رزبۆته‌وه
له‌به‌شێکی دیکه‌ی راپۆرته‌که‌دا، هاتووه که به‌ندکراوه
مێینه‌کان رێژه‌ی 20%ی به‌ندکراوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پێک ده‌هێنن
سه‌باره‌ت به خه‌رجییه‌کانی به‌ندیخانه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش، ئه‌وا
پله‌ی دووه‌می له بودجه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی به‌رکه‌تووه و له دوای
که‌رتی ته‌ندروستی دێت !!!؟.