ناوێکی سه‌یر بۆ
ناونانی مناڵه‌که‌یان
رێكخراوی تۆماركردنی
ناو و به‌خشینی ناسنامه له ڕووسیا، به‌رگریده‌كه‌ن له ناو نانی
منداڵێكی ته‌مه‌ن 6 ساڵ به‌هۆی غه‌ریب بوونی ناوه‌كه له كه‌لتوری
ڕووسیا
به‌رپرسانی ناوه‌ندی تۆماركردنی ناو له ڕووسیا، له
گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ میدیاكانی ئه‌و وڵاته گوتیان: مۆڵه‌ت
ناده‌ین به ناونانی منداڵێك كه دایك و باوكی بۆ
منداڵه‌كه‌یان هه‌ڵبژێرن
(
"boch rvf26062002") ئه‌و
منداڵه ده‌یانه‌وێ ناوی بنێن
تاتینالوشاكوفا وته‌بێژی ناوه‌ندی تۆماركردنی ناو له ڕوسیا گوتی:
ئه‌م ناوه كۆرته‌یه‌كه له ژماره‌یه‌ك ناوی مێژوویی ڕووسی و
ناتوانین ناوێك وه‌ك ئه‌م ناوه بۆ كه‌سێك هه‌ڵبژێرین
هه‌روه‌ها
ناوبراو گوتی: ئه‌م بابه‌ته له لایان ژماره‌یه‌ك ماف ناسی
ڕووسیایی باس كراوه‌و هه‌موویان پێیان وایه كه مۆڵه‌ت ناده‌ن به
ناونانی ئه‌م جۆره ناوانه
ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه له ساڵی رابردوودا، ژماره‌یه‌كی
له بنه‌ماڵه‌كانی ڕووسیایی، هه‌ندێ ناوی سرنج راكێشیان وه‌ك:
زه‌لاته‌ی كه‌ره‌وه‌س و ساردی و مانگ
و خۆر و دولفینیان بۆ منداڵه‌كانیان
هه‌ڵبژاردبوو