خواردنی كاڵه‌ك كاریگه‌ری بۆ ته‌ندروستی هه‌یه
پسپۆرانی خۆراكی ته‌ندروستی له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی
زانستیدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، خواردنی كاڵه‌ك تا ئه‌ندازه‌یه‌ك بۆ
ته‌ندروستی مرۆڤ كاریگه‌ره، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی به چه‌ند
ڤیتامینێك ده‌وڵه‌مه‌نده
توێژه‌ره‌وانی خواردنه ته‌ندروسته‌كان
ئاشكرایانكردووه، كاڵه‌ك رێژه‌یه‌كی زۆری هه‌ردوو جۆری ڤیتامین
"A" و "C" تێدایه، ئه‌مه وێڕای هه‌بوونی رێژه‌یه‌كی باشی شه‌كر
له كاڵه‌كدا، كه یارمه‌تیده‌ره بۆ چالاككردنی خانه‌كانی مێشك
ئه‌و شاره‌زایانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كاڵه‌ك ئه‌نجامداوه، ئامۆژگاری خه‌ڵكیان
كردووه به‌وه‌ی له به‌یانیاندا ئه‌م میوه‌یه بخورێت، چونكه
كرداری هه‌رسكردن ئاسان ده‌كات، هه‌روه‌ها بۆ سییه‌كان و
هه‌ناسه‌دان باشه و هۆكارێكیشه بۆ هێمن كردنه‌وه‌ی حه‌زوئاره‌زوو
سه‌ره‌رای سووده‌كانی كاڵه‌ك،
توێژه‌ره‌وه‌كان هۆشداریانداوه له زۆر خواردنی كاڵه‌ك
چونكه به‌پێی گه‌وره‌بوونی ته‌مه‌ن ده‌بێته هۆكاری له
ده‌ستدانی بینایی.