پێاوێكی لاڵی ئه‌مریكایی
به یارمه‌تی توتی توانای قسه‌كردنی به ده‌ستهێنایه‌وه
برایان ویلسۆن كه دانیشتوی ویلایه‌تی مێریله‌ندی ئه‌مریكایه
چوارده ساڵ به‌رله ئێستا له روداوێكی هاتوچۆدا توانای
قسه‌كردنی له ده‌ستداوه‌و لاڵ بوه،دكتۆره‌كانیش پێیان
راگه‌یاندوه كه ئیدی له ژیانیدا ناتوانێت دوباره قسه
بكاته‌وه
به‌ڵام جووتێك توتی ئه‌و پێشبینییه‌ی دكتۆره‌كانیان
پوچه‌ڵ كرده‌وه‌و زمانی برایان ویلسۆنیان هێنایه‌وه گۆ
براین
ویلسۆن رایگه‌یاندوه كه له‌ماوه‌ی ئه‌و 14ساڵه‌دا له‌گه‌ڵ جوتێك
توتی فره‌قسه‌كه‌ردا ژیاوه‌و رۆژێك له رۆژان وشه‌یه‌كی
به‌ده‌مدا هاتوه‌و دواتر وشه‌كان زیادیان كردوه‌و ئێستا ده‌توانێت
به ئاسانی قسه‌بكات
برایان وه‌كو سوپاسگوزارییه‌ك
بۆتوتییه‌كان،چه‌ندین توتی دیكه‌ی كڕیوه‌و له‌ماڵه‌كه‌یدا به
خێویان ده‌كات