ئه‌و پیاوه‌ی 49 ساڵه له‌هه‌ولێر بۆیاخی پێڵاوه‌كان ده‌كات
ته‌ها خدر ته‌های ته‌مه‌ن 59
ساڵان هه‌ر له‌ته‌مه‌نی 10 ساڵانه‌وه له‌هه‌ولێر بۆیاخچی بووه‌و
تائێستا كه‌ده‌كاته 49 ساڵ كاری بۆیاخچێتی پێلاو ده‌كات
ئه‌م پیاوه خه‌ڵكی گوندی گه‌رۆته‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی هیرانه‌و
ئێستا ماڵی له‌گه‌ڕه‌كی سێتاقانی سه‌ر به‌قه‌زای هه‌ولێره له‌ساڵی
1960 له هه‌ولێر له‌به‌رده‌م هۆتێل فه‌راغ بۆیه‌كه‌م جار
له‌ته‌مه‌نی 10 ساڵاندا بۆته شاگردی وه‌ستا عه‌بدوڵای بۆیاخچی و
بۆیاخی پێڵاوی كردوه كه ئه‌وكات به‌های هه‌رپێڵاوێك ته‌نیا یه‌ك
دینار بوه‌و بۆیاخكردنی پێڵاویش به 10 فلس بووه
له‌ساڵی 1965 وه‌ستا عه‌بدوڵڵای وه‌ستای (وه‌ستا ته‌ها) رۆیشتووه
بۆ عه‌ماره‌و كه‌لوپه‌له‌كانی بۆیاخكردنه‌كه‌شی به‌یه‌ك دینار
به‌وه‌ستا ته‌های شاگردی فرۆشتوه كه‌ئێستاش كه‌لوپه‌له‌كانی
ماوه‌و بۆیاخی پێڵاوی پێده‌كات
هه‌رچه‌نده وه‌ستا ته‌ها له‌هه‌ولێر 15 ساڵ باخه‌وان بووه و
دامه‌زراوی حكومه‌ت بووه ئێستاش 16 ساڵه خانه‌نشینه به‌ڵام
به‌هۆی كه‌می موچه‌كه‌ی بۆیاخچێتی كردووه له‌ساڵی 1993 به‌بڕی 115
دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه خانه‌نشێن كراوه و ئێستا
موچه‌ی خانه‌نشینی 150 هه‌زار دیناره‌و بۆهه‌ر پێڵاو بۆیاخكردنێكیش
1000 دینار وه‌رده‌گرێت
وه‌ستا ته‌ها له‌ساڵی 1975 ژنی هێناوه‌و 4 منداڵی هه‌یه‌و
یه‌كێكیان ئه‌ندازیاره‌و دووانی مامۆستان و یه‌كێكیشیان پۆلیسه و
ئێستاش وه‌ستا ته‌ها له‌سه‌ر یه‌كێك له‌شۆسته‌كانی نزیك بازاڕی
شێخه‌ڵا خه‌ریكی بۆیاخكردن و جوانكردنی پێڵاوه‌كانه به‌بێ
ماندوبوون له‌كاره‌كه‌ی و به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه كارده‌كات